بارزانی لە ڤاتیکان..... بارزانی لە داڤۆس

بارزانی لە ڤاتیکان..... بارزانی لە داڤۆس

 

 

خانوادەی بەرێزی بارزانی بە درێژایی مێژوو داکۆکیکاری ئاشتیخوازن، هەڵوێستەکانیان لە پشتیوانی لێبوردەیی و برایەتیدا ڕوونە. ئێستا لە چارەسەرکردنی دۆخی ئاڵۆزی سوریادا ئامادەن.

بارزانییەکان هەر لە سەدەی ڕابردووەوە بەرگری لە مافەکانی کورد دەکەن، بەڵکو لە مافی مرۆڤ و مافی هەموو ستەملێکراوان، پشتیوانی لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی دەکەن کە بە برایەتی و خۆشەویستی و ئاشتی و سەقامگیری تایبەتمەند بێت.

ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی سەرکردە و رابەڕی کورد لە ڤاتیکان دەبینین بۆ دیدار لەگەڵ سەماحەتی پاپا لیۆ چواردەهەم پاپای ڤاتیکان لەسەر بانگهێشتی ڤاتیکان سەردانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان دەکات و لەگەڵ پاپا و بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی سەرۆک بارزانی لە کاتێکدایە کە ناسەقامگیری جیهانی گرتۆتەوە، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ناسەقامگیری سوریا و زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر گەلی کورد.

لەم سەردانەدا، ڕێبەری کورد لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وڵات، بارودۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ دەکات، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک دەدات کە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کورد دەستەبەر بکات.

لەلایەکی دیکەوە رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان  ئامادەبوونی بەرچاوی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس بەدی دەکرێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەشداربوو لەم کۆڕبەندەدا کۆدەبێتەوە. دەرکەوتنی بەرێزیان لەم بۆنە جیهانییەدا کاریگەری لەسەر ئامادەبوونی کورد لە ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان و کاریگەریی پرسی کورد لەسەر ئاشتی جیهانی و سەقامگیری ناوچەکە هەیە، بە سەرنجدان بەوەی کە کورد توخمێکی بنەڕەتییە لە سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا، و کورد کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕووداوەکان هەیە، بەو پێیەی میحوەرێکی گرنگە لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکاندا.

مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕەوتی ڕووداوەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی کورد لەگەڵ ئەو وڵاتانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.

قەدەری بارزانییەکان لە سەردەمی شەهید شێخ عەبدولسەلام بارزانی تا ئەمڕۆ، چرا و نمونەیەک بن بۆ بەرگریکردن لە ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان. بەم شێوەیە جیهان شاهیدی ڕۆڵی ڕێبەر مەسعوود بارزانییە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. بەڕاستی پیاوی ئاشتییە.

بارزانی لە ڤاتیکان..... بارزانی لە داڤۆس
Top