نامه‌ی نوێنه‌ران له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی و ڕاستیدا
به درێژایی مێژوو كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێك له‌و غده‌ری لێی كراوه هۆكار به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی نوێنه‌رانی وڵاتانی خاوه‌ن بڕیاربووه، له ئه‌نجامی ناردنی ڕاپۆرتی هه‌ڵه بۆ وڵاته‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی خاوه‌ن هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نووسراوه، ڕێ ڕۆنی ڕاستیان بۆ وڵاته‌كانیان نه‌كردووه. هه‌رده‌م بیرۆكه‌یه‌كیان پێڕه‌و كردووه له‌گه‌ڵ به‌هێزدابوون و بێ هێزیان گۆد كردووه. زۆرجاریش ده‌ستیان هه‌بوو له گۆڕینی نه‌خشه‌ی وڵاتان، به‌ئامانجی قایمكردنی پێگه‌ی كه‌سی پشكداریكردن له پیت و خێری خاكی گه‌لانی لاواز.
وانه‌یه‌كی گرینگه بۆ ئێمه بتوانین نوێنه‌ری وڵاتانی گه‌وره و خاوه‌ن بڕیار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین به لۆبیه‌ری كورد به‌رانبه‌ر به وڵاته‌كانیان له ڕاپۆرته‌كانیان ڕه‌نگبداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناكی بخنه سه‌ر كێشه‌ی گه‌لی كوردستان به هه‌موو پارچه‌كانیه‌وه، نه‌ك كێشه‌كانی كوردستان خه‌فه‌بكرێن.
ته‌نها ڕوونكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌وان بایه‌خی ئه‌وتۆی نییه به‌دواچوون و شه‌ونخوونی بۆ بكه‌ن، بگره تێبینی قازانجی خۆیان له كونجێكی ڕاپۆرته‌كان ده‌كه‌ن، له كاتی ئاگاداركردنی وڵاته‌كانیان له ڕه‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نوێنه‌رن تێیدا.
نموونه‌ی نزیك "نامه‌كه‌ی تێلرسن" كاتی ئه‌نجامدانی گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان. چۆن ئه‌وكات برێت مه‌كگۆرك، نوینه‌ری ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانی شه‌ڕ دژی داعش ڕه‌شنووسی نامه‌یه‌كی به‌ناوی ڕێكس وه‌ین تێله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا دایه سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، به‌ڵام جێگه‌ی باوه‌ڕی سه‌ركردایه‌تی كورد و خودی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوو.
ئه‌وكات ڕۆژنامه‌ی بلۆمبێركی ئه‌مریكی باسی له‌وه‌كرد كاتی نووسینی نامه‌كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌ره‌زیرانی ئه‌وكاتی عێڕاق ئاماده‌ی نامه‌كه بووه به چاودێری ئێران و ئاگاداری فڕانك بیكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق. پێم وایه به‌شێكی زۆری ئه‌و غه‌دره‌ی به‌رامبه‌ر كورد كراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی نوێنه‌ری وڵاتانی زلهێز بووه، زانیاری هه‌ڵه‌یان به وڵاته‌كانیان داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كردووه.
باوه‌ڕم وایه مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه. ئێسته‌ش تۆماس جۆزێف باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، به‌دوور نییه له به‌رژه‌وه‌ندیخوازی، ئه‌وجاره نوێنه‌ری وڵاتان له كوردستانی ڕۆژاڤا به‌شێك ده‌بن له نه‌هامه‌تی و خوێنڕێژی.

گه‌ردین ناوه‌نده‌یی