"پیرمام؛ مێژوو دەنووسێتەوە و سلێمانیش لەناو 'غوسڵی شکست'دا دەخنکێت".


لەکاتێکدا "بافڵی سوارچاکی مێزگەردی مۆرفین" و شاسواری "بازرگانی قیست و چاڵێنجی بێ ڕەسید" لە سلێمانی خەریکی "سیاسەتی چەقۆکێشی"، درۆ و هەڕەشە، ڕفاندن و کێبڕکێیەکی پڕوکێنەرن بۆ ڕاوکردنی چەند کورسییەک و دابەشکردنی "ژەمی مۆرفین" بەسەر کۆمەڵگەیەکی ماندوودا، لە پیرمام نەخشەی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە لەژێر دەستی "سەرۆک بارزانی"دا سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە. ئەوەی ئەمڕۆ لەو لوتکە ستراتیژییەدا بینرا، تەنها کۆبوونەوەیەک نەبوو، بەڵکوو مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو "دیپلۆماسییەتە منداڵانەیە" بوو کە خەون و خەیاڵیان لە سنووری "دێگەڵە" تێپەڕ ناکات.
ئەمڕۆی پیرمام ، نەک هەر نیشانەی هێزی دیپلۆماسی پارتییە، بەڵکو سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە بەبێ "ڕەزامەندی بارزانی"، هیچ هاوکێشەیەک لە ناوچەکەدا جێگیر نابێت.
لەو کاتەی کارەکتەرە سیاسییەکانی سلێمانی بۆ کورسییەک لە لایەنە براوەکانی پەرلەمان دەپاڕێنەوە، "هێزی سێقۆڵیی بارزانی" لە ڕێگەی پێگەی هەمیشەیی خۆیان لە "داڤۆس"ەوە تا پیرمام و ناوەندە بڕیارە جیهانییەکانەوە، سەلماندیان کە هەولێر تەنها پایتەختی هەرێم نییە، بەڵکو ناوەندی بڕیاردان و "مێژوویەکی زیندووە" کە جیهان بەبێ ڕەزامەندی مەرجەعی گەلی کورد، تەنانەت یەک دێڕ لە چارەنووسی کورد نانووسێتەوە.

جیاوازییەکە لێرەدایە: لای هەندێک هەرزە سیاسیی خۆماڵی، هێشتا کاتژمێرەکە لە ساڵی ۱۹٦٦دا وەستاوە و خەریکی "غوسڵێکی شەرعی"ن بۆ شکستەکانیان، بەڵام لای پارتی سەدەی نووسینەوەی مێژوویە و بڕیارەکان لەسەر ئاستی دەوڵەت و نەتەوە دەدرێن. ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە؛ کە هێشتا گەوجەکانی سلێمانی خەریکی خەیاڵی "کورسی" و دەسەڵات دابەشکردنن، بەڵام لە پیرمام نەخشەی "وڵات" و چارەنووسی گەلی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان دیاری دەکرێت و بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕابەری نەتەوەیی، هیچ دەرگایەکی نێودەوڵەتی بەڕووی کورددا ناکرێتەوە. بەڵێ؛ پیرمام ناوەندی کێشانی نەخشە نێودەوڵەتییەکان و ئاوابوونی خۆری سیاسەتی پۆست و کورسییە.

 

Top