یانەی ئارارات بە تیپێكی لاو بەشدارە

یانەی ئارارات بە تیپێكی لاو بەشدارە

یانەی ئارارات بە تیپێكی لاو بەشدارە
دوای دووساڵ دابڕان لە خولەكانی كوردستان دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی ئاراراتی قەزای پیرمام جارێكی تر بڕیاری دا بە تیپی تۆپی پێی یانەكە بەشدار بێتەوە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی چوار یاری لەكۆتا ڕیزبەندی یانەكان دێت تەنیا دوو خاڵی كۆكردۆتەوە، ئەم وەرزە یانەكە هەر چەندە بە شێوەیەكی باش خۆی ئامادە نەكردوە و دواكەوتووە لە ئامادەكارییەكان بۆ خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان، بەڵام یانەكە تیپێكی تەواو لە یاریزانانی لاوی كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەم وەرزە تەنیا بەشداربن لە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان، لەم بارەشەوە سۆران جەوهەر سكرتێری یانەی وەرزشی ئارارات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: وەكو دەستەی كارگێڕیی یانەی ئارارات بڕیاری بەشداری كردنمانداوە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، هەر چەندە لە چواری یاری ڕابردوو ئەنجامەكانمان وەكو پێویست نەبووە و تەنیا دوو خاڵمان كۆكردۆتەوە،بەڵام ئامانجی ئێمە بۆ ئەم وەرزە تەنیا بەشداری كردنە لە خولی پلە یەكی كوردستان، هەر ئەوەشمان بە ڕاهێنەری یانەكە گوتوە ئێمە دمانەوێ بەشداربین وەكو یانە و ئەنجامان لێتان ناوێ، هەر بۆیە زیاتر بە تیپێكی لاو بەشداریمان كردوە و زۆربەی یاریزانەكانی تیپی لاوانمان سەرخستووە و لەگەڵ هێنانی چوار یاریزانی دەرەوەی هەرێم كە عەرەبن، لەگەڵ چەند یاریزانێكی تری بە ئەزموون، ئێمە گرفتی داراییمان هەیە بۆیە نەمانتوانیوە وەكو پێویستیش دەست بەئامادەكاری بكەین بۆ خولی پلە یەكی كوردستان، ئێمە زیاتر ئامانجمان دروست كردنی تیپێكی پێگەیاندنە بۆ داهاتوو بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە یاریزانە لاوەكانی خۆمان ببینین ئێستاش سەرقاڵی ئامادەكارییەكانین بۆ یارییەكانی داهاتوو هەوڵەكانی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامەكانمان باشتر بكەین و بتوانین لە خولەكە بمێنینەوە.

Top