خێزان، ئەو پەناگە ئارامەی منداڵ

خێزان، ئەو پەناگە ئارامەی منداڵ

 

خێزان یەکێکە لەو دامەزراوە سەرەکییانەی کە کاریگەری لەسەر هەموو کۆمەڵگە هەیە .
خێزان یەکەیەکی بچووک و بنەڕەتی کۆمەڵگەیە ،کە پێکهاتووە لە کەسانێک کە به رپرسیارن لە یەکتر یاخود پەیوەندی خوێنی لە نێوانیاندا هەیە .

خێزان لە کۆمەڵگەدا بە دامەزراوەیەکی بنەڕەتی و بە نرخ دادەنرێت ،بەڵام لە هه مانکاتدا دەوڵەت و سەرمایەداران سیاسەتەکانی خۆیان بەڕێی دامەزراوەی خێزانی جێبەجێ دەکەن و دەتوانین بڵێێن کە خێزان کاریگەری شەڕ و هه ژاری و بێکاری و خراپ بوونی دۆخی دارای و ئابووری لەسەرە .
هه ژاری یەکێکە لە گرفتە گەورەکان و دەبێتە هۆی
لە یەکترازان و هەڵوەشاندنەوەی خێزان لەبەر ئەوەی ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن ،بەداخەوە؟لە هەندێک لە خێزانەکاندا بەهۆی نەداری و دەستکورتییەوە لە بری ئەوەی منداڵەکانیان بخەنە بەر خوێندن دیانخەنە بەرئیش کردن وکارکردن لە تەمەنێکی کەمەوە ئەمەیش زیان بەپاشەڕۆژ و ئاییندەی ئەو منداڵە دەگەیەنێت .
ئەمەیش بە هۆکاری خراپی ژیان و هەلومەرجیان و نەبوونی دەرفەتەوە دەبنە کرێکار و کاردەکەن
ئەمەیش وائەکات ئەو منداڵانە تووشی حاڵەتی دەروونی ببنەوە و لە ناخۆشترین ژیاندا بژین .

بێگومان خێزان لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتیی بوون و ڕێزگرتن و خۆشەویستی و یەکتر قبوڵ کردن و یەکسانی لە نێوان ئافرەت و پیاودا دروست بووە و بونیادنراوە

و خاوەنی پرەنسیپی کۆمەڵایەتی و کلتووری و مێژووییه لە بەرامبەر کلتووری دەسەڵاتدارێتی .
پێوستە لەسەر خێزان کە ئەندامانی خێزانەکەیان کەسایەتی و پەیوەندییەکانیان
لەسەر بنەمای هۆشیاری و دیموکراسی بنیادبنێن،
کیشەو گرفتە خێزانییەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەک تێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێت وائەکات خێزانێکی تەندروست پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەن و کاریگەری نەرێنی کەمتربێت لەسەر منداڵ و کۆمەڵگا.
لە خێزانێک کە بیرو ڕای جیاواز قبوڵ دەکرێت، تەواوی ئەو
بڕیارانەی کە لە ماڵدا دەدرێت پێکەوە بڕیاری لەسەر ئەدەن، ئەرک و پێویستییەکانی ئەو خانەوانەدەیە بە خواست و ویستی هه مووان دەبێت و پێکەوە بریار لەسەر دەدەن.
لەم جۆرە خێزانەدا منداڵ ئاسودەترە و دایک و باوک گوێ بۆ منداڵەکانیان ڕادەگرن ، هاوکات بەرپرسیارانە مامەڵە دەکرێت لە نێوان ئەندامانی ئەو خێزانەدا ،کاتێک بەمجۆرە مامەڵە کرا تاک بە تاکی ئەندامان خێزان بەرپرسیارن لە تەواوی کارەکانی ماڵ وبەپێی توانا کاردەکەن و پێکەوە هاوکار و پشتیوانی یەکتر دەبن ژن و پیاو لەو حاڵەتەدا جیاوازیان نییە پشت و پەنای یه کتری دەبن ..

 

Top