ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکاریەکی ترسناکدایە.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکاریەکی ترسناکدایە.

 

 

ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە ئاگرو ئاسن ناسوتێت . بەڵکو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن بورکان بە ڕێوەیە. بورکانێک کاتێک بەرز دەبێتەوە هەرچوار دەور دەگرێتەوە. ئایە کەی ڕودەدات لە ئێستادا ئامادە باشی دەکرێت  ناوچەکە ژان دەیگرێ. چاوەڕوانی ڕوداوبن تەنها لەسەر کات ماوە.  هێزەکان لە ئامادە باشیدان چاودێرەکان نانون و چاویان لەسەر هەموو جموجوڵێکە. گەورە و بچوک لەژێر دوربینی ڕاسپێردراوەکان.  وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاو ئیسرائیل لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە دەیانەوێ ئاڵۆزی و داگیر کاری و قۆرخکردن دەست پێبکەن. هەر دەوڵەتێکی زلهێز لە ڕەێژی ئابوری دەوڵەتێکی ناوچە پشکی بەردەکەوێت. ئەمانە مرۆڤایەتی دەگێڕنەوە بۆ چاخی بەردین و سەردەمی داگیرکاری و دەست بەسەرا گردنی خێرو داهاتی هەموو وڵاتێک.  بەپێی بژێوی ژیانیان داهاتیان پێدەدەن تاکو جارێکی دیکە کەس نەتوانێت دەستی بەهیچ بگات و ببێتە مایەی هەڕەشە. ئەم ڕوداوانە ڕودەدەن ئاماژەیەکە نەخشەی وڵاتان گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئەم قۆناغە  جیهانی بەرژەوەندیە لە پێناو باشتر کردنی  ژیان و گوزەرانی خۆیان چەوساندنەوە لە ژێر دروشمی ئازادی بۆ گەلانی جیهان ئەنجام دەدرێت. ئایە ئەمەی من دەیڵێم نە ڕەشبینیە نە  پێشبینیە بەڵکو ئەمرێکی داسەپاوە. هەرکامنی بێت ئێمەی کورد هیچ قازانج و خێرێکمان لە ڕابردوو  نەدیوە. جگە کوشتارگەو قڕکردن و ماڵ سوتاندن و لەناو بردن نەبێت. لە لایەن حوکمەتە دیکتاتۆرەکانەوە. ئەگەر ئێمەی کورد بەم شێوە ژیاوین و دەژین با هەموو زاڵمەکانیش وەک ئێمەیان لێ بێت.  تەنانەت وڵاتەکان دابەشن بۆ نمونە بەرزایەکانی جۆلان ڕۆژ هەڵاتی سوریا ناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئەم دیو فوراتی ئەو دیو فڵان شوێن عەفرین.  هەر پارچەیەکی بۆ دەوڵەتێک دانراوە کە هاوبەشی داگیر کاریەکەن. ئەوەی لەم ڕۆژانە لەسوریا ڕویدا دژ بە کورد . کەس بەجواب نەهات چونکە سەفقەی ڕێکەوتن هەبووە.  جارێکی دیکە بەهەموو وڵاتانی ناوچەکەدا دەچنەوە تاکو عادلانە دابەشی بکەن لە نێوان وڵاتاندا. ئەوتا هەرچی دەوڵەتە دەستی تێخراوە وەک عێراق لوبنان یەمەن لیبیا میسر سوریا  فەنزویلا تا مێژویەکی دیکە ئەمن و ئاسایش بەخۆیانەوە نابینن.  ئێستا گەرمەی هەواڵەکان لەسەر ئێرانە . دوای خوا دەزانێ کوێی دیکە کێشەی بۆ دروست دەبێت. چونکە دەوڵەتێکی هاو شێوەی ئێرانیش هەیە پێیەکی لە ڕۆژ هەڵاتەو ئەو پێکەی لە ڕۆژ ئاوایە.  ئاڵۆز کردنی ناوخۆی هەر دەوڵەتێک بۆ دابەشکردن و قەیران و شەڕە بۆ ئەوەی هەمیشە ئەمەریکا بڕیار بدات و لەڕوی ئابوریەوە بیان هێنێتەوە ژێر سفر.  شۆڕش بۆ چینی هەژار نیە شۆڕش بۆ دابەش بونێکی نوێیە و بەرژەوەندی بورجواز خوازەکانە. چینە هەژارەکە بۆ بەکارهێنان و ئامرازە تاکو شەرعیەت بداتە دەست تێوەردانی وڵاتانی زلهێز. بۆ  داگیرکاری و دەست گردنە سەر کانزاو شا دەماری ئابوری. دیسان لەوانەیە ژیانی چینێک دەگۆڕێت لەو دەست تێوەردانانە. چاوەڕوانی ڕوداوەکان بن لافاوی هەژاری زیاتر دەکات و ئێران هەرچی عێراقی بردوە لەپاش نەوەت و یەک.  دەبێت هەڵیبێنێتەوە ئەوەی خۆشی تاڵان فرۆش بکات .  گەلی ئێران تینوی ئازادین لە بیرو ڕا لە ئابوری سیاسی کۆمەڵایەتی ڕژێمێک مێژویەک خۆی سەپاند جگە چەوساندنەوە و دەست وەردانە کاروباری وڵاتانی دیکە شەڕو ئاژاوە و سێدارە شێتێکی ئەرێنی نیە.  مێژویەکی ڕەش و شەرمەزاری نەبێت. گەلی ئێران و ناوچەکەش بێزاربون لە ڕفتارەکانیان. هەموو شتێک بۆ خۆیان ئازاد بوو بۆ خەڵک گوناح و حەرام ڕێپێ نەدراو بوو. ئێران لەپاش نەمانی حوکمی عمامە بەسەرکانی قوم . بەگاڵتە هێوەر نابێتەوە. ئەو ئاردە ئاوی زۆری دەوێت. چونکە چەند نەتەوەیەکی جیاواز لە زمان و مێژو فەرهەنگ و کەلتورەوە لە ئێراندا هەیە. گرنگە لەو شێوە دابەشبونە کورد جارێکی دیکە بێبەش نەکرێت وەک کوردی ڕۆژئاوا قڕنەکرێت .

 

Top