ڕەنگی شینی یاقووتی بۆ ماڵەكەت

ڕەنگی شینی یاقووتی بۆ ماڵەكەت

بەنرخترین بەردی یاقووتی شین ئەو ڕەنگەیە كە لە نێوان شینی ناوەندی بۆ شینی تۆخدایە؛ كە بە دەوڵەمەندییەكەی عەقڵ دەبات و بە سەرنجڕاكێشییەكەی چاوەكان ڕادەكێشێت و هەستی ئارامی دەبەخشێت. پلەكانی شینی یاقووتی لەسەر بازنەی ڕەنگەكان لە نێوان شین و مۆردان، ڕەنگێكی ساردن و گونجاون بۆ دیكۆری ماڵێك كە پێویستی بە دەستكارییەكی شیك و قووڵ هەیە.

بە گشتی، پلە ڕەنگە تۆخەكان فخامەت و هەمیشەیی زیاتر دەبەخشن، بەتایبەت لە شوێنە فەرمییەكانی ماڵدا؛ چونكە بە شێوەیەكی ناوازە لەگەڵ كەرەستە سرووشتییەكاندا دەگونجێن، وەك: بەرد، دار و مس. ڕەنگی شینی یاقووتی هەموو ئەمانە دابین دەكات و گونجاوە بۆ ژووری میوان، نانخواردن و تەنانەت گەرماوە بچووكەكانیش، بۆ دروستكردنی كەشێكی پڕ لە شكۆ و دەستكارییەكی جیاواز. لەگەڵ زیادبوونی ئارەزووی ئەوەی دیكۆری ماڵەكان گوزارشت لە چیرۆكی كەسیی خاوەنەكانیان دەكەن، شینی یاقووتی ئەم ئەركە بە سەركەوتوویی ئەنجام دەدات، بەتایبەت كە لەگەڵ ئارەزووی هێمنی و ڕەسەنایەتی لەو شوێنانەی بە وردی دیزاین كراون، دەگونجێت.

Top