گروپی شانۆی هەوار نوێترین شانۆگەریی بەناونیشانی(بازنەی هیوا) نمایشكرد

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی زاینیی 2026,ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی8/1/2026 گروپی شانۆی هەوار لە كەركووكەوە گەیشتە چەمچەماڵ و نوێترین شانۆگەریی خۆی بەناونیشانی(بازنەی هیوا) نمایشكرد,گروپە شانۆییەكە ئەم كارە هونەرییەیان پێشكەش بە شاری چەمچەماڵ كرد بۆ پشتگیری و دەستپێكردنەوەی كاری هونەری لەو شارەدا,لە دوای كارەساتی لافاوەكە كە زیانێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

گروپی شانۆی هەوار نوێترین شانۆگەریی بەناونیشانی(بازنەی هیوا) نمایشكرد

لە یەك ڕۆژدا شانۆگەری (بازنەی هیوا)دوو نمایشی بەڕێوەچوو,كاتژمێر 11ی نیوەڕۆ لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی چەمچەماڵ,وە نمایشی دووەم كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

گروپی شانۆی هەوار نوێترین شانۆگەریی بەناونیشانی(بازنەی هیوا) نمایشكرد

ئەم شانۆگەرییە لەلایەن ژمارەیەك هونەرمەند و شانۆكاری بەتوانا بەرهەمهاتووە,هونەرمەند و شانۆكار (نەژاد نەجم) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو (مەلاك ئەحمەد)دەقی شانۆگەرییەكەی نووسیوە,هەروەها هەریەك لە (سەلام زەنگەنە-هاوسەر ئیدریس-هاوژین فاروق) لە شانۆگەرییەكەدا ڕۆڵدەگێڕن,وە (بەرهەم یاسین) دیكۆری شانۆگەرییەكەی ئامادەكردووە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top