هاوار هاوارە

هاوار هاوارە

 

 

هاوار هاوار بۆ کێ بەرین هاوار بۆ خوداوەندی ئاسمان و زەوی یان بۆ کام کیشوەری ئازادی خواز یان هاوار بۆ مافی مرۆڤ کە تەنها دروشمێکی درۆینەی سەر کاغەزەو بەس هاوار بۆ کام سەرکردەی شۆڕشگێر گوێمان لێ بگرێت هاواری پاڕانەوە نا هاوار بۆ کەسێک لێمان تێبگات پێیان بڵێین ئێمەش نەتەوەیەکین خاون زمان و خاک و فەرهەنگ و کەلتوری خۆمانین خوا تاک و تەنیا بەئازادی ئێمەی هێناوەتا دنیا کە نەتەوەی کورد ناسراوین خاوەن ناسنامەی خۆمانین کە کوردە لەوەتایی بوونی کورد هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەهەموو شێوەیەک زوڵممان لێدەکەن ماف و ئازادیمان لێ زەوت ده كه ن لە پێش شەڕی جیهانی یەکەمەوە لە پارچەیەکەوە بووینە چوار پارچە بۆ بەد بەختی کورد هەرچوارلامان دوژمنایەتیمان دەکەن لە کیشوەرێک دا دەژین جەنگلستانە پڕە لە وەحشی گەری و بێ بەزەیی نازانن مافی ئازادی چی یە هەریەکە بەبیانیوەک زوڵم لە کورد دەکەن عەرەب لە دوو ووڵاتەوە تائێستاشی لەگەڵدەبێت بەردەوام لەهەوڵی بنبڕ کردنمان دەدەن تا توانیان لاوەکانی لەسێدارەداین ئەنفال و کیمیابارانی کردین زیندە بەچاڵی کردین فارس و تورکیش بەهەمان شێوە لاو و ئافرەتانمان تیرور دەکەن لەسێداریان دەدەن باغ و بێستانمان دەسوتێنن و خاپوری دەکەن ناهێڵن جوتیارەکانمان بە ئارەزووی خۆیان ژیانی ئازادانە بەڕێ بکەن
دوژمنانی کورد هەمیشە خەوونیان ئەوە بوو کە خاکی کوردستان بەشێکە لە خاکی تورک و فارس و عەرەب بۆیە کورد چەندین شۆڕشی لە دژی ئەو ڕژێمانە بەرپاکرد بۆ ئەوەی بە جیهان بسەلمێنێت کە کورد نەتەوەیەکی مەزنە و بەرەو بەدیهێنانی ئاواتەکانی دەڕوات وکە بەدیهێنانی سەربەخۆ بوونی کوردستانە ئەو خاکە کوردییە کوردنشینە و بۆ هیچ دەوڵەتێکی داگیرکراو نییە ئێستاش لەسەردەمی عەولەمەدا کەسەردەمی پێشکەوتنە لەهەموو جیهان زۆربەی نەتەوەکانی جیهان بوونە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ تەنیا کورد نەبێت سەرەڕای بوونی هۆکار و فاکتەرکان بۆ دروست بوونى دەوڵەت
وەک زمــــــــان : سەرەرای بوونى هەموو لایەنە پێوویستییەکانی ژیان وەک نەتەوەیەک زمانێکی یەکگرتوو وە خــــــــاك و لایەنێکی گرنگ و پێکهاتەیەکی پێویستیە بۆ
‎ ئەوەی ئەو نەتەوەیە بتوانێت بریاری دروستکردن و پێکهێنانی دەوڵەت بدات بەپێی ئەو سنوورە جۆگرافیە بۆی دیاری کراوە‌ ئەو نەتەوەیە لەسەری بژیت
پێکهاتەیەکی کۆمەلایەتی خاوەن کەلتوور ئابووریەکی باشە وەک نەتەوەکانی جیهان بێگومان کورد
‎ مێژوو یەکی پڕ لەداستان و بەرخودان بەداگیر کەرانی هەبووە سەرەڕای هەموو ئەمانە
نەتەوە یەکگرتووەکان چاو پۆشی و بێ دەنگیان هەڵبژاردووە لە بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم ستەمەی لەکورد دەکرێت

Top