ماسكە سرووشتییە كاریگەرەكان بۆ نەهێشتنی كڕێشی سەر لە زستاندا
زستان بە كەشوهەوایەكی ئارام و جوانەوە دێت، بەڵام ڕەنگە ببێتە ئالنگارییەك بۆ قژ و پێستی سەرت، بەتایبەت ئەگەر بەدەست كڕێشەوە بناڵێنیت، ئەم كڕێشە تەنیا كێشەیەكی جوانی نییە، بەڵكو نیشانەی ئەوەیە كە پێستی سەرت پێویستی بە چاودێرییەكی تایبەت هەیە.
· ماسكی زەیتی گوێزی هیندی و هەنگوین
دوو كەوچكی گەورە زەیتی گوێزی هیندی لەگەڵ كەوچكێكی گەورە هەنگوینی سرووشتی تێكەڵ بكە.
پێستی سەرتی پێ بشێلە و بۆ ماوەی 30 خولەك بیهێڵەرەوە پێش ئەوەی قژت بشۆیت.
سوودەكانی: پێستی سەر بە قووڵی شێدار دەكاتەوە، خوران كەم دەكاتەوە و كڕێش ناهێڵێت.
· ماسكی ماست و ئاوی لیمۆ
نیو كووپ ماست لەگەڵ كەوچكێكی بچووك ئاوی لیمۆی فرێش تێكەڵ بكە.
ماسكەكە بۆ ماوەی 20 خولەك بدە لە پێستی سەرت، پاشان بە شامپۆ بیشۆ.
سوودەكانی: ماست پێستی سەر شێدار دەكات و دژی كەڕووە، لیمۆش چەوریی زیادە كەم دەكاتەوە و ڕێگری لە دروستبوونی كڕێش دەگرێت.
