گرنگیدان بە برۆكان

گرنگیدان بە برۆكان

وەك ئاشكرایە برۆ تەواوكەری جوان دەركەوتنی چاوە، چونكە پێكەوە دیمەنێكی سەرنجراكێش دەبەخشن، كاتێ كە خاوەنی چاوێكی گەش و جوانیت، بەڵام مۆدی ڕێكخستن و شێوازی برۆكانت جوان و گونجاو نین، ئەوا چاوەكانیشت بەپێی پێویست جوان دەرناكەون، كاتێكیش دەستكاریی برۆت بكەیت بە مەبەستی ڕێكخستن، یان زیاتر بەرزكردنەوەیان، ئەوا دواتر هاتنەوەی مووەكان كێشەت بۆ دروست دەكەن، چونكە كاتێك بەشی سەرەوەی برۆت دەستكاری دەكەیت، ئەوكاتە وردە مووی دەوروبەری ئەو شوێنەش چالاك دەبن، پاشان بەڕەقی و بە تاڵی ئەستوورتر دێنەوە، بەم چەشنە مووە بەرزەكانی دیكەش كە هەڵكەندراون دەردێنەوە و جوانیی برۆكانت دەشێوێنن، مووی برۆت تا ئاست و سنووری خۆی دیاری بكە، چونكە كاتێك زیاتر لە ئاستی خۆی بەرزی بكەیتەوە، ئەوكاتە هێڵی برۆت دەگۆرێت و تێك دەچێت، بۆیە پێویستە لە كاتی چاككردن و ڕێكخستنیدا، سنوور و هێڵی برۆكانت لەبەرچاو بگریت.

Top