گۆران ساڵح گۆرانییەكی نوێی بەناوی(خۆشم دەوێی) بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (گۆران ساڵح)لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(خۆشم دەوێی) بڵاوكردەوە,كە گۆران ساڵح خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ڕێبوار جەبار) تێكستەكەی نووسیوە.
ئەم گۆرانییە بەرهەمی (كوردستان تیڤی)یە و ڤیدیۆ كلیپەكە بە ڕێگەی (Ai)بەرهەم هاتووەو (حوسێن دۆسكی)كارە هونەرییەكانی نێو ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە.هەروەها هونەرمەند (ڕێناس كورداخ) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
