هەنگاوی یەکەم سەرەتایەکی پیلان گێڕی لە دژی گەلی کورد.

هەنگاوی یەکەم سەرەتایەکی پیلان گێڕی لە دژی گەلی کورد.



لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق شەوی سێشەمە شەوێکی زەحمەت بوو بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان. بۆ عێراق و حکومەت و پەرلەمان سەرەتایەکی خراپ بوو. دەرکەوت دەنگ و کاریگەری ئێران هێشتا لەسەرەتای یەکخستنی ماڵی عێراقیەکاندا هەیە و نایەوێت وازبێنێت لە دەست تێوەردان. لەسەر تاکی شیعە و لایەنە کانی بەرەی مقاوەمە و هاو ئاوازەکانیان لە عێراقدا. سونەکان لەژێر کاریگەری حەلبوسی بۆ دژایەتی پارتی چونە بەرەی ئێران و دەنگیان بە نوێنەری پارتی نەدا. لەم شەوەدا دوو گەڕی هەڵبژاردن ئەنجامدرا هیچ کاندیدێک نەیتوانی دەنگی ڕەها بەدەست بێنێت و بگاتە سەدو شست و شەش دەنگ چەند دەنگێکی پوچەڵیش هەبون نیشانەی ڕاگرتنی تەوازن بوە بۆ سەرنەکەوتنی هیچ کام لە بەربژێرەکان. بۆ جێگری دووهەمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کە پشکی کوردە. ئەم پشکە مافی پارتیە و پێشتر لای پارتی بوە.
ئەم شەوە شەوێکی سەخت بوو بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان. بەڵام ماسکی لایەنەکان و نیەتی ئایندەی گروپی باڵی ئێران زوو خۆیان ئاشکرا کرد. ئەو هەنگاوەی سەرەتا چی بوو چ ماناو شرۆڤەیەکی هەڵگرتبوو. ئایە مەبەست چی بوو لە دژایەتی پارتی . ئایە بە گەلەکۆمکێ و فیتی نەیاران پارتی بچوک دەبێتەوە یان گەورەتر دەبێت . ئایە هەڵوێستی ئەمەریکا و خوێندنەوە بۆ باڵی ئێران چۆن دەبێت پاش سیناریۆکانی شەوی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق. کێ بوون ئەوانەی ویستیان بڵێن هێشتا ئێران بەهێزە و دەبێت سیاسەتی ئایندەی عێراق بەویستی ئەو بێت. بێگومان چەند مەبەستێک لە دژایەتی پارتی هەیە و بەڕونی و بێ پەردە بینرا. ئەمەی ڕویدا پەیامێکی پڕ مانایە و پارتی ڕاچڵەکان.
یەکەم : ئەوەیە پارتی حزبێکی نەتەوەیی و نیشتمانیە و ئامانجی بەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلی کوردە و بەهێزکردنی مانەوەی دەنگی کوردە.
دووهەم: پارتی هاوپەیمانی ئەمریکایە و ئەمەریکا نایەوێ لە عێراقدا ئێران باڵا دەست بێت. ئەوانیش بەهەموو هێزێک دژایەتی سیاسەتی پارتی دەکەن لەوەی سیاسەتی ئەمەریکا تێک بشکێنن و پارتیش لاوازکەن لەڕوی دەستەڵاتی پەرلەمانیەوە وەک مانەوەی کورد بەهەموو کێشەو ئارێشەکانەوە. دەریان خست باکیان نیەو لە هەڕەشەکانی ئەمەریکا ناترسن .
سێهەم: پارتی خاوەنی زۆرترین دەنگە سەروی یەک ملیۆن بە تەنها. دەیانەوێت ئەوە بگەیەنن دەنگی زۆرو کەم پێوەر نیەو ئەوان چۆنیان بوێت وا دەکەن.
چوارهەم : کاندیدەکەی پارتی کەسێکی ئازاو جەربەزەو بوێرە و لە خولی پێشتری پەرلەمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە و بو بوە چقڵی چاوی ناحەزان. نایانەوێت کەسێکی لەو شێوە ڕێگریان لێ بکات لەهەر کارێک دەخوازن کەسێکی خۆیان بێت هەرچیان ویست وەک سەرۆک کۆمار خۆی بکات بە نوستوو.
پێنجهەم: دەیانەوێت غروری پارتی وەک حزبی یەکەم کەمکەنەوە و بڵێن ئێمە هەموو شتێکین دەتوانین پارتی ڕابگرین بە گەلەکۆمکێ.
شەشهەم: یەکێتی و لایەنەکانی سلێمانی و ئێران و بەرەی مقاوەمە دەیانەوێت پارتی گرفت بۆ سەرۆک کۆمار دروست نەکات و هەرکەسێک بێت تەنها ناوێکی بێ ناوەرۆک بێت. پشکی ئێران لەبەشی کوردا هەبێت و تا ئێستا چۆن ڕۆیشتوە وا بێت صم بکم عمیون. ئەوان باش دەزانن پارتی بۆ ئەوە کار دەکات کورد هێزێکی کاریگەری ناو پەرلەمانی نوێ بێت. چیتر کێشەو گرفتەکان دوبارە نەبنەوە.
ئایە پارتی لەناو ئەم شەپۆلی دژایەتی و توڕەیەدا دەتوانێت خۆی ڕزگار بکات. قۆناغەکانی دواتر چۆن دەبێت و چی دەگوزەرێت. پارتی شێرێکی نوستوە کە بە خەبەر هات. هەموو هێزو پلانێک لە دژی ڕادەماڵێت. هەندێک جار لەو بێ ئاگاییەدا زەفەریان پێ بردوە. بەڵام دواتر لەحەقی خۆی خۆش نەبووە . تۆڵەی خۆی چەند قات کردوەتەوە و نەیهێشتوە تێپەڕێت. گریمان نوێنەری پارتیش دەرنەچێت دنیا کاول نابێت. بەڵام نەنگیە بۆ شەراکەت و تەوافق و تەوازن . کاریگەری زۆری لەسەر متمانە دەبێت. ئەو نیوە بڕواو متمانە هەبوو ئەویش نامێنێت. بەگشتی یاریەکی خراپە بۆ عێراقی ئەمڕۆ. کە سەرتای بە هێزبونی هەر یەکگرتنێکە بۆ دەربازکردنی عێراق لەو نەهامەتیانەی بەرۆکی گرتووە. بێگومان لایەنە عەربیەکان بە بەشێکی سونەو شیعەوە وایان پێ باشە تاکو سود لەو تەنگ پێ هەڵچنینە وەربگرن. درزو کەلێن بخەنە ناو ماڵی کورد. ئەم زەق بونەوەی دژایەتیە پارتی زیاتر بەهێز دەکات لەئاست ناوخۆ و دەرەوەشدا.

Top