بۆكان هەورامی گۆرانییەكی نوێی بەناوی(ڕێی بیرچوون) بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (بۆكان هەورامی),لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(ڕێی بیرچوون) بڵاوكردەوە,كە هونەرمەند (عەدنان كەریم) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە و (خالید مەجید فەرەج)تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها (عەلی عەتا)لەگەڵ ڕیكۆردی بەرهەمەكە كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە.
لەم كارە هونەرییەدا ژمارەیەك هونەرمەند و موسیزیان بەشدارن,موسیزیان توانا خورشید بە ئامێری كەمان,زانا عەزیز بە ئامێری چەلۆ,كۆسار فەتاح بە ئامێری موزیكی سەنتوور,ڕەوەند كەمال بە ئامێری عود,هەروەها جەنگین جەمال بە ئامێری زەڕب لە گۆرانییەكەدا بەشدارن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
