ئەیوب عەلی و گارە سازگار گۆرانی (ئاڵای كوردستان)یان بڵاوكردەوە.

ئەیوب عەلی و گارە سازگار گۆرانی (ئاڵای كوردستان)یان بڵاوكردەوە.

دوای بڵاوكردنەوەی دوو بەرهەمی هاوبەش بەناوەكانی(كوردم) و (نارین),لە ئێستادا بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ(ئەیوب عەلی) و (گارە سازگار)سێیەم بەرهەمی خۆیان بەناوی(ئاڵای كوردستان) بڵاوكردەوە.

ئەیوب عەلی بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە و بەشی تێكستی سۆرانییەكەی نووسیوە,هەروەها هونەرمەند (گارە سازگار) بەشەكەی دیكەی بە شێوەزاری كورمانجی نووسیوە,وە موسیزیان (تانجو دومان) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووەو (سیپان فادل)كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top