سینەماكاری ئەمریكی (پیتەر گرین) لە تەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

سینەماكاری ئەمریكی (پیتەر گرین) لە تەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

ئەكتەر و سینەماكاری ئەمریكی (پیتەر گرین) كە لە فیلمی (the mask) ڕۆڵی گێڕا,لە تەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

پیتەر گرین زیاتر كارە سینەماییەكانیدا وەكو كەسێكی شەڕانگێز و دڕندە دەردەكەوت,ئەم هونەرمەندە خاوەنی ژمارەیەك فیلمی سەركەوتووە,فیلمی (Judgment Night) كە ساڵی 1993 بەرهەم هات,یەك لە كارە دیارەكانی ئەم هونەرمەندەیە كە چیرۆكی فیلمەكە تەنها باس لە یەك شەو دەكات, كاتێك چەند هاوڕێیەك لە گەشتێكیاندا لەبەر جەنجاڵی شەقامەكە ڕێگەیان دەگۆڕن تاوەكو زووتر بگەنە شوێنی مەبەست,بەڵام دواتر دەگەنە ناوچەیەكی وێرانبوو و بە هۆی گروپێكی چەكدارەوە كە دەسەڵاتیان بەسەر بەشوێنەكەوە هەیە,تووشی شەوێكی سەخت دەبنەوە و ڕووداوی تەقەكردن و كوشتنی لێ دەكەوێتەوە.

سینەماكاری ئەمریكی (پیتەر گرین) لە تەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

ئەم هونەرمەندە دوای بەشداریكردنی لە فیلمی كۆمیدی (the mask)زیاتر ناوبانگی دەركرد كە ساڵی 1994 فیلمەكە بینەرێكی زۆری هەبوو لە هۆڵی سینەماكاندا,بەو پێیەی كە ئەم كارە سینەماییە یەكەم فیلمی ئەو چیرۆكەیە بكرێتە فیلم,پێشتر چیرۆكەكانی بە شێوەی وێنە لە نێو بەرگێكدا وەكو گۆڤار بڵاو دەكرایەوە یاخود بەشێوەی زنجیرەی كارتۆنی بۆ منداڵان نمایش دەكرا,بەڵام بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو بە گەرمی پێشوازی لێ كرا,كە لەم فیلمەدا جێم كاری و كامیرۆن دیاز و پیتەر ریگرت و ئیمی یاسبیك و ریچارد جینی و چەند ئەكتەرێكی دیكە تێیدا بەشداربوون.

سینەماكاری ئەمریكی (پیتەر گرین) لە تەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

هەروەها دوایین كاری سینەمایی پیتەر گرین پێكدێت لە فیلمی(The Bounty Hunter)كە ساڵی 2010 بەرهەم هات و هەریەك لە جنێفەر ئەنیستۆن و جیرارد بتلەر پاڵەوانی فیلمەكەن,هەروەها لە ژمارەیەك فیلمی سەركەوتوو بەشداربووە كە وەك, فیلمی(pulp fiction) و (Laws of Gravity)و(training day)نموونەی ئەو كارانەن كە لە سینەماكاندا بینەرێكی زۆری هەبووە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top