میدیایی ئاڤا مێژویەکی نوێی تۆمار کرد .....

میدیایی ئاڤا مێژویەکی نوێی تۆمار کرد .....

 

ئێستا ئاڤا  شۆڕشێکی نوێی تۆمار کردوە هەنگاوێک پێشکەش دەکات کە داهێنانە و ئەرێنیه. لە گەیاندنی دەنگو ڕەنگ بۆ پتەوکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەکان.  بریتیە لە خزمەت و چاندنی خۆشەویستی، بەهێز کردنی متمانە لای زۆربەی خێزان و تاک.  ئەمەیە پیشەی ڕەسەنی کاری میدیایی لەکاتی پێویستدا هەنگاوەکان بقۆزێتەوە بۆ خزمەتی زیاتر و بە پیری دەنگی لێقەوماوانەوە بچێت.  تاکو ببێتە بەشێک لە ئازارو خەمەکانی گەل ئەمەیە لێ ڕازی بوون.   ئاڤا ڕێچکەیەکی سەختی شکان بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانی جەماوەر.  ئێستا ئاڤا پەیامەکانی گرنگن ستافەکانی نمونەن دۆستی گەل و نیشتمانن جێگا دەستیان دیارە . خۆشەویستی هەموو ماڵێکن. بژی ئاڤا بۆ ئەرک و گرنگی پێدانی بەرپرسیارێتیتان.

شێوازی سیاسەت و خزمەت کردن گۆڕدراوە. لە ئێستادا ڕێگای تەندروست بۆ ڕازی کردنی دڵی میلەتی خۆت و هەڵچنینی بڕوا و متمانەی تەندروست ئەوەیە.  بتوانی لەڕێگەی دامەزراوەکانتەوە بگەیتە ناو واقعی گەل لەگەڵ خۆشی و ناخۆشیەکاندا دەستکراوە بیت ئامادەبیت بۆ سەرهەڵدانی قەیران و گرفت و کێشەکان پلانت هەبێت.  لە ئاست سەرهەڵدانی هەر ڕوداوێک. بەم شێوە چین و توێژەکان لە دەورت دەئاڵێن و دەبنە قەڵغان.  کاتێک بابەتەکان دەخەنە پێش چاو دەزگا پەیوەندارەکان دەبێت جێبەجێکاربن. بەم نەفەسە بنیات نان و خۆشەویستی و ئاوەدانی بەدەست دێت هەستی نەتەوایەتی لێرەوە چەکەرە دەکات.   لەم قۆناغە هەستیارەدا کە هەنگاو بۆ پێشەوە چوون و بەدەستهێنانی سۆزو میهرەبانی جەماوەر فوارە دەکات. بێگومان پەرچە کرداری جۆراو جۆریش وەک لەمپەر بۆ پێشکەوتنەکان دێنە بەردەمتان. هەرچەند دەنگدانەوە و هەنگاوی یەکەم جێگای خۆی گرتووە هەر دژایەتیەکیش ئاقیبەتی بەسەر ئەو لایەدا دەشکێتەوە کە دژایەتی خەمخۆری و بە هاناوە چونی جەماوەرو لێقەوماوان  دەکات. ئیتر لەم بواردا بۆ ئێستاو داهاتوو مێژوو  لاپەڕەیەک تۆمار دەکات  لەسەر  ڕاستیەکان.

لە ڕێگای ئاڤاو کەناڵەکانی دیکەوە دەزگاکانی  خێر خوازی بارزانی ، دەزگای ڕوانگە، دەزگای دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن. زۆر داموو دەزگای فەرمی حکومی.  جەماوەری بەشەرەفی هەولێر و سلێمانی و خەڵکی بەشەرەفی خێرخواز.  بەئەرکی نەتەوایەتی خۆیان هەڵساون. میلەت چاوی لە خزمەت و سۆزو عاتیفەیە چونکە حکومەت باوکی میلەتە. بەمەش درزو کەلێنەکان پڕ دەبنەوە و هەموو کەس ڕادەچڵەکێت لەو دەنگۆیە و دەزانێت خەمخۆری ڕاستەقینە کێیە و خاوەنی بەڵێن و کردارە. جەماوەریش  داواکانی لە حکوموتە و هەنگاوی باشتریشی بەدوادا دێـت......

 

Top