بۆڵیوود پەیكەرێكی بۆ ئەستێرەكانی لە بەریتانیا دانا
بۆڵیوود ئاهەنگێكی جیاوازی بۆ سەركەوتنی یەك لە فیلمەكانی گێڕا,و لە “لەندەن”ی وڵاتی بەریتانیا پەیكەرێكی لە برۆنز بۆ ئەستێرەكانی درووستكرد.
لە یادی 30 ساڵەی بەرهەمهێنانی فیلمی (dilwale dulhania le jayenge),بۆڵیوود پەیكەرێكی لە برۆنز بۆ (راج)و(سیمران) كەسایەتی نێو فیملەكە درووست كرد,كە هەردوو ئەستێرەو سینەماكاری جیهانی (شارۆخان) و (كاجول) ڕۆڵیان گێڕا,بەو پێیەی كە ئەم فیلمە یەك لە بەرهەمە سەركەوتووەكانی بۆڵیوودە و زۆرترین بینەری هەبووە,هەروەها ئەم دوو ئەكتەرە كەسایەتی دیاری بۆڵیوود و دوو ئەكتەری كاریگەرن لە سینەمای هیندستان.
پەیكەرەكە لە گۆڕەپانی لیستەر لە شاری لەندەن دانرا,كە ئەم گۆڕەپانە شوێنێكی مێژوویی و گەشتیارییەو ساڵانە لە سەرانسەری جیهانەوە گەشتیار ڕووی لێ دەكات,ئەم گۆڕەپانە پانتاییەكی بەرفراوانی هەیە,شانۆ و مۆزەخانە و كۆشك و شوێنی مێژوویی و پەیكەری چەند كەسایەتییەكی دیكە لەم شوێنەدا دەكەونە بەرچاو,ڕێزلێنان و دانانی پەیكەری راج و سیمران,دەكاتە یەكەمین پەیكەر لە نێو ئەستێرەكانی بۆڵیوود و 11هەمین پەیكەری كەسایەتی سینەمایی كە لەو شوێنەدا داندرابێت,هەروەها نموونەی دیاری پەیكەرەكان پێكدێت لە پەیكەری,هاری پۆتەر-ماری پوپینز-پادینگتۆن-چارلی چاپلن-باتمان-مستەر بین-ئیندیانا جۆنز-لاوریل ئاند هاردی و چەند كەسایەتییەكی دیكەی جیهانی.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
