ئەمجارەش یەکێتی شکستی خوارد
یەکێتی لەوانەیە لەبەرەی مقاومە نەمێنێت چونکە ئێرانی بێ ئومێد کرد و دوای ئەوەی پارەیەکی خەیاڵی بۆ دابین کرا ئەویش تەنها بۆ ئەوەی پارتی بهێنێتە بەرەی مقاوەمە یان هیچ نەبێت ئاژاوە و کێشە بۆهەولێر و دهۆک دروست بکات و نائارامی و پشێوی بنێتەوە وەک پشەی هەمیشەیی.
بەڵام هیچ سوودی نەبوو دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرکەوت پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا، تاکە حیزبە کە بێ ڕکابەرە و بە زمانی سیاسی ژمارەیە و لە دەرەوە و ناوەی عێراق پێشەنگە لە حسابات و خاوەنی بڕیاری خۆیەتی، بۆیە یەکێتی هاواری لێ هەستاوە نازانێت چۆن ئەوشکستە پڕ بکاتەوە.
سەرەتا وەک چۆن لەدروشمەکانیان قسەی لەخۆیان گەورەتریان دەکرد، و باسی غاز بڕین و کارەبای 24 کاتژمێر یان دەکرد، یەکەم کاریان ئەوە بوو کێڵگەی کۆرمۆریان تەقاندەوە بە ساروخی گراند لێیاندا و دواتر بووە هۆی بچڕانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کە وا خەیاڵیان دەکرد کوردستان دەبێتە تاریکی و ئەوانیش بتوانن وەک شەمشەمە کوێرە بگەرێن، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک کارەباکە گەرەیەوە و خەونەکەیان وەک ئەوانی تر بوویە بڵقی سەر ئاو.
بەڵام بەوەش دڵیان دانەکەوت لە ڕێگەی کۆنە جاشێک بەناوی جوهر محی ئەلدین هەرکی و بەهاوکاری هاو ئاوازەکانی یه کێتی و کۆمیتەی خەبات ئاژاویان لەگوندی لاجان دروستکرد و لە نزیک کێلگەی لاناز و دوایش چەند فەرمانگەیەکی حکومیان سوتاند و ئاگریان لێ بەردا ئەوە پلانە گڵاوەکانیان بوو حەمە سوور دوو شیوانی بەهاوکاری دوژمنان ئەیەوێت هەرچۆنێک بێت کەمێک کەرامەتی بۆ بگەڕێتەوە خەیاڵیان خاوە دوژمنان ئەوەی لە ڕێگەی داعش و میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە بەرامبەر كەرتی نەوت و غازی كوردستان پێیان نەكرا بە ئاشکرا لە ڕ ێگای یەكێتییەوە دەیانەوێت بیكەن.
بەڵام وەک پێشوو پلانەکانیان لە گۆڕ نرا یەکێتی و هاو ئاوازەکانیان دڵیان بەوە خۆش بوو پارتی وەک یەکێتی تەڕو ووش پێکەوە دەسوتێنێ، و قەتڵ وعامیان دەکا، وەک چۆن خۆیان لالە زاریان خوێناوی کرد نەیان زانی پێشمەرگەکانی پارتی فیشەک بەرەو ڕووی هاووڵاتیانی خۆیان ناتەقێنن، بەڵکو ڕێنامیان دەدانێ تا بێنەوە بەرەی گەڵ، ونەفرەت لە پلانەکانی دوژمنی بکات بۆ سەرشۆڕی شەرمەزاریان بۆ پمێنتەوە ئێمەش وەک وەک ئێوە بکەن.
بە پێی یاسای سەربازی دەتوانرا سەرجەمیان لە زیندان بنرێن، بەڵام کێ لە زیندان دەکەی ئەی ئەو وەک تۆ هاووڵاتی ئەو کوردستانە نیە؟ ئەوە دوژمنان و ناحزەکان وایان لەگەنجەکانمان کردوە و لە خشتەیان دەبەن بۆیە ئەو کارەیان کرد ئەوە گەورەترین شانازیە کە کێشەیکی گەورەی پلانی ناحەزان بەچەند کاتژمێرێک کۆتای پێ هات ئەوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش ناوچەکە.

نەجمەدین محەمەد قەراجی