دوژمنی هەرکییەکان (هەرکی و باوکی)
چەندین ساڵە جەوەر و کوڕە کاڵفامەکەی بەناوی (هەرکی) بە هاوکاری لایەنێکی وەک خۆیان کۆنەجاش و ئێستاش هەر جاش، دەیانەوێت فیتنەیەک بەسەر هەرکیەکان بێنن دوای ئەوەی کە چەندین جار خۆیان تاقیکردەوە نەیانتوانی هەرکییە مەردەکان ببەنە سەنگەری جاشایەتی و لای ٪٨٠ی هەرکییەکانەوە ڕەتکرانەوە و قسەکانیان وەکو بلقی سەر ئاوبوو، حیساب نەکردن بۆ باوکی، کوڕە کاڵفامەکەی جەوەری تۆڕەکردووە و سوێندی خواردووە نەهێڵێت هەرکییەکان ئیسراحەت بکەن
خۆشک و برا دڵسۆز و نیشتمان پەروەرەکانمان لە عەشیرەتی هەرکی دەزانین کە ئێوە ئەهلی خراپە و ئاژاوەنین بەڵام بەداخەوە بەئاسانی بەکاردەهێنرێن نابێت ڕێگا بەم شتەش بدەن، ئەوان ئێستا بەردەوام بۆ ئاژاوە و بەرژەوەندییەکانیان بەکارتان دەهێنن، هەرکیاتیتان پێ دەفرۆشنەوە و پێتان دەڵێن هەرکیاتی لە پێش هەموو شتێکەوەیە، لە پێش هەموو حیزبێکەوەیە، تۆخوا لێیان بپرسن کە هەرکیاتی لە پێش حیزبەکانەوەیە بۆ پێش مانگەک ئێوە لەجیاتی دەنگ بە کاندیدی عەشیرەتەکەتان بدەن چۆن بانگەشەتان بۆ ئەمیر زەید سورچی کرد؟ باشە کە هەرکیاتی هێندە پیرۆزە و لە هەموو حیزبێک گەورەترە لای بەناو ئاغا و کوڕە کاڵفامەکەی بۆچی کاندیدە هەرکییەکانی ناو پارتیان فرۆشت بۆ کاندیدێکی سورچی ناو یەکێتی؟ ئەی ناڵێن هەرکیاتی لە پێش حیزبایەتییە دروزنینە؟
جگە لەم کوڕ و باوکە کەس دژایەتی عەشیرەتی هەرکی ناکات بۆیە واز لەم بیرکردنەوە سەقەتە بێنن، ئەم بەناو ئاغایە شەڕی خۆی بە ئێوە دەکات نەک شەڕ بۆ ئێوە بکات دەیەوێت کینی چەندین ساڵەی دژی پارتی و کوردستان لە ڕێگای ئێوەوە بڕژێت، لەوەتەی خۆی و کوڕە کاڵفامەکەی لە قومارخانەکانی لوبنان و تورکیا گەڕاونەتەوە، خێر و خۆشی پشتی لە هەرکییەکان کردووە و ڕۆژ بە ڕۆژ پێگە و سەنگ و قورسایی ئەم عەشیرەتە گەورەیە لەکەدار دەکەن و ئەم عەشیرەتە پڕ لە شەهیدەیان کردووە بە بنێشتەخۆشە و گاڵتەجاڕی خەڵک
هەرکییە بە غیرەتەکان بەسە مەبنە یاری دەستی ئەم جاش و هەناوڕەشانە کە بۆ گیرفان و بەرژەوەندی خۆیان باکیان نییە هەمووتان بە کۆشت بدەن، ئەمجارە کە یەک لەوانە هاتن و بە ئێوەیان گۆت پارتی و بارزانییەکان ئێوەیان ناوێت، پێیان بڵێن سەرتان دای لە بەرد لەکاتێکدا پارتی و بارزانی کاندیدیان پێداین ئێوە کاندیدی سورچیتان سەرخست دژی هەرکیاتی! پێیان بڵێن پێش ئێوەی کاڵفام، پارتی حیزبی ئێمە بووە و هەمیشە ڕێزلێگیراوبووین و هەر واش دەبین ئێمە خاوەنی ئەم حیزب و حکومەتەین، پێیان بڵێن ئەوە ئێوەن کە ئێمەتان ناوێت چونکە ئێمە وەکو ئێوە ملشوڕی و نانی جاشایەتیمان ناوێت.

زانا عبدالباقی ستونی