سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ کرێکاران لە نیویۆرک
کۆمپانیای ستارباکس ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی ٣٨.٩ ملیۆن دۆلار بە کرێکارانی شاری نیویۆرک بۆ یەکلاییکردنەوەی داوای یاسایی کە باس لە پێشێلکردنی مافەکانی کرێکاران دەکات لە ڕۆژی سێشەممە 2ی کانوونی دووەمدا.
بەرپرسانی نیویۆرک ڕایانگەیاند: کە ئەم ڕێککەوتنە گەورەترین قەرەبووە کە لە بواری پاراستنی مافی کرێکاران لەم ویلایەتەدا تۆمار کراوە.
سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ ئەم ڕێککەوتنە ڕایگەیاند: کە ئەم کارە پەیامێکی ڕوونە بۆ خاوەنکارە گەورەکان و جەختی لەوە کردەوە کە هەبوونی خشتەی کارکردنی متمانەپێکراو و وەرگرتنی مووچەی تەواو مافی سەرەتایی هەموو کرێکارێکە.
هەروەها ستارباکس لە پەسەندکردنی ئەم ڕێکەوتنەدا ڕایگەیاند: کە پابەند دەبێت بە پابەندبوونێکی توند بە "یاسای هەفتەی کارکردنی دادپەروەرانە" لەمەودوا.
گوڵان: سەردار خەلیل
