چەند ماناومەغزاێکی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ باکوری کوردستان،

چەند ماناومەغزاێکی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ باکوری کوردستان،

 

 

سەردانەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی
بۆباکووری کوردستان سەردانێکی جیاواز بوو، لەوە گەورەتر بوو کەتەنها سەردانێکی فەرمی وتایبەتی بیت ، بەلکۆ بووە ميژووی نەتەوەیەک، یادەوەری خەباتی سەدەیەک پڕ لە تێکۆشان و کۆڵنەدانی گەلی کوردستانی بەبیر کوردان ھێنایەوە ، بۆیە زۆر ماناومەغزای گرنگی لەخۆدەگرت کەدەکرێت لەم چەند خالەیەدا پوختی بکەینەوە...

یەکەم :ئەم سەردان و بەشداری جەنابیان لە سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری دا،جگە لە گرینگیدانی بە شاعیر و عاریفێکی گەورەی کوردی وەک مەلای جزیری، پەیامێکی سیاسی و نەتەوەیی گرینگیش لە خۆ دەگرێت، نیشاندەری ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی سیمبولی کوردەلە ھەمووپارچەکانی کوردستان ...


دووەم : جارێکی ترپەرۆشی و پشتیوانی سەرۆک بارزانی دەرخست بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا بە ڕێگه‌ی سیاسی ودیالۆک، کە لە وتارەکەشیدا ئاماژەی بەم خالەیەداو دەستخۆشی لە هەردوو لایەنی تورکی و کوردی کرد، پێشتریش لە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام دابووە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی دۆزی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان،کە لە هیچ هەوڵ و دەستپێشخەری و هاوکارییەک لەم بارەیەوە درێخی نەکردووە....

سێیەم:بەژداریکردن و ئەو پێشوازیە گەرمەی کوردانی باکوور کە شەقامەکانیان پڕکردبوون ولەگەل ووتنەوەی ئەو درووشمە پرلەھەستی کوردانە ، ڕەنگدانەوەی ئەوراستیەیە؛ لەھەر شوێنێک سەرۆک بارزانی ئامادە دەبێت کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری لەوێ ھەیە، و لە دڵی هەر تاکێکی کوردبەھێزتر دەبێت .

چوارەم :ئامادەیی جەنابیان لەو دیو سنورە دەستکردەکاندا ، پەیامێکەبۆ جیھان کە کورد یەکە و نابێ بە چوار وە بۆھەمیشە سەرۆک بارزانی رەمزی کوردەلە پارچەکانی کوردستان ...

پێنجەم:ئەم بەشدارییە پاڵپشتی وبایەخی سەرۆک بارزانی دەردەخات لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی کولتووری کوردی لە بازنەی ئەکادیمی و فیکریدا ، لەھەمانکاتدا ئاماژەش بوو، هەر نەتەوەیەک ڕێز لە مێژوو فەرھەنگ وبیرمەندو رۆشنبیرانی بگرێت، نەتەوەیەکی ڕەسەنە و ڕەگ و ڕیشەی خۆی دەپارێزێت و بە متمانەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو دەنێت...

Top