تەقە كردنێکی کوشندە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا

تەقە كردنێکی کوشندە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا

 

 

پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەقەیەکی ئامانجدار لە شاری ستۆکتۆن ڕوویداوە و بەهۆیەوە لانیکەم چوار کەس کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی پۆلیس ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە تەقەکەرەکە بە ئەنقەست تەقەی لە خەڵکەکە کردبێت لە شوێنی ڕووداوەکە.

تەقەکردنە کوشندەکە لە کۆتایی هەفتەی جەژنی سوپاسگوزاریدا ڕوویداوە.

بەرپرسانی پۆلیس ڕایانگەیاند، لەدوای ڕووداوەکەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامە و بارودۆخی تەقەکەرەکە بڵاونەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەم ڕووداوە بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top