سیاسه‌تی مافیاگه‌رایه‌تی و حوكمڕانی بهزهبروزۆر به‌سه‌رچووه
ئازادی سیاسی ڕۆژنامه‌نوس و بیر‌و ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن واتا مرۆڤ ده‌بێ ئازاد بێت له دروستکردنی حیزب و ڕێکخراو سه‌نته‌رو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی نوسین و قسه‌کردن ڕه‌خنه‌و ڕاز‌و گله‌یی شانۆ‌و نواندن و لاسایی کردنه‌وه و وێنه کێشان ئازادی کتێب و به‌یان و بڵاوکردنه‌وه و ڕۆژنامه‌وانی و پۆشین و له به‌رکردنی جل و به‌رگ به‌شێوه‌ی ڕۆژانه و مۆدێرن ئارایش کردن و جوانی و خۆڕێک خستن زه‌مانه‌ت و نیشته‌جێ بوونی هه‌رتاكێك له‌هه‌رشوێنێکی ئه‌م جیهانه بێت پێویسته به‌چاوێکی مرۆڤانه‌وه سه‌یربکرێت و بخوێندرێته‌وه چونکه مرۆڤه‌و بۆ ژیان هاتووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له‌زۆنی سه‌وز نه‌ک ڕێگاپێدانی جموو جۆڵ و چالاکی ئازادی سیاسی نییه, به‌ڵکو خه‌ڵکانی پێشکه‌وتنخوازو نوسه‌رو شاعیر‌و ڕوناکبیرو ڕۆژنهمهنوس لێ ئه‌درێن و ئه‌گیرێن ، ئیهانه و هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تی پێ ئه‌کرێن ، ئهفڕێندرین و سه‌رنگوم ئه‌کرێن ، توشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ ئه‌کرێن ، ئهتۆقێنرێن و تیرۆر ئه‌کرێن نمونه‌ش زۆره !
كاروان كه‌لاری كادر‌و ڕۆژنامه نوس, زۆر به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه دوور له‌سیمای مرۆڤایه‌تی وشارستانی به‌ڕۆژی ڕوناک له به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه له لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتیه‌وه ئهفڕێنریت! ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی یه‌كێتی دهتهنها كارێكی تیرۆرستانهیهو وه‌ك كاره تیرۆرستیه‌كانی دیكه‌یان!
یه‌كێتی به‌م كرده‌وه تیرۆرستانه‌ی وایكردووه, جارێکی تر بگه‌رێینه‌وه سه‌رده‌می چاخهبهردینهکان سه‌رده‌می تاریکستان و جه‌نگه‌ڵ و خورافیات گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می مرۆڤی نیاندرتاڵ و ئه‌شکه‌وته‌کان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می قه‌ڵاو قه‌بیله‌و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عس و سه‌رده‌می زوڵم و زۆری و زه‌برو تۆقاندن لێدان و کوشتن و ڕاونان!!!
پێنوس له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا مۆم و چرای ڕووناکی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگابووه چونکه مێژووی پێ تۆمارکراوه‌و ئه‌کرێت, ئه‌و که‌سه‌ش که پێنوس به‌کار ئه‌هێنێت زانایه‌و ڕێگا دۆزه‌ره‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نوس و پێنوسه‌که‌ی نه‌بوایه هه‌رگیز شارستانی به‌م شێوه‌یه نهئهچۆ پێشه‌وه, بۆچی ڕێزیان لێ ناگیرێت و حسابیان بۆ ناکرێت بۆ ئه‌بێ به‌و ده‌رده ببرێن ؟!
به‌ڕاستی ئه‌م کاره تیرۆرستیانی یه‌كێتی شه‌رمه‌زاری یه و ئه‌بێ به‌ریپێبگیرێت پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵکانی ڕۆشنبیرو ئازادیخواز‌و لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌موو چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه, ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه ناڕه‌واو نابه‌جێ و مافیاگهرایهتییهی یه‌كێتی بکه‌ن و هه‌مووی تێکڕا بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و ده‌نگی خۆیان بکه‌ن به‌یه‌ک ده‌نگ بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆشهپێن و به‌ڵته‌چێتی یه‌كێتی .
لێره‌وه داواده‌كه‌م كاروان كه‌لاری كادر و چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسی به‌توانا به‌زووترین كات ئازاد بكرێت, یه‌كێتی و ده‌بێت بزانێت سیاسه‌تی مافیاگه‌رایه‌تی و حوكمڕانی بهزهبروزۆر به‌سه‌رچووه, میلله‌ت چاوكراوهیهو باجه‌كه‌ی به‌قورسی ده‌دات.

ئـــهحــمــهد گـــلــی