پارتی ئامانجەکەی خۆی پێکا چوە ناو بازنەکە وەک پارتێکی سەروو ملیۆنێک دەنگ..

پارتی ئامانجەکەی خۆی پێکا چوە ناو بازنەکە وەک  پارتێکی  سەروو ملیۆنێک دەنگ..

 

بە هەموو پێوەرەکان هەوڵ و بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق. هەوڵێکی سەرکەوتوانەی سەردەمیانەی بە بەرنامە بوو. کە هەر هێزو حزب و لایەنێک دەبێت بەڕێچکەیەکی تایبەتی خۆی چالاکی و بەرهەم و کرداری دەخاتە ڕوو. پارتی کار دەکات تاکو بنەما و کۆڵەکە و پایەکانی دەسەڵاتی حوکم ئەوەی پێی گەیشتوە بیپارێزێت وە کار بۆ سەرکەوتنی زیاتر بکات. لەم هەڵبژاردنە بەکردار دەریخست پارتێکی بەهێزی خاوەن پرۆگرام داڕێژراوە بە کۆمەڵێک پرۆژە  و کاری خزمەت گوزاری گشتی خۆی نمایش کرد.   بە هەوڵ و لێهاتوی جەنابی براگەورە. وە پشتیوانی جەنابی سەرۆک بارزانی و جەنابی سەرۆکی هەرێم. بەردەوام پشت و پەناو یەک هەڵوێست ماندو نەناسانە کاریان کرد.  بۆ سەرخستنی کارو چالاکی  چالاکیەکان هێندە بەهێز بوو ڕاگەیاندن کارەکانی عێراق و سیاسیەکان سەرکۆنەی هەوڵی چەند ساڵەی دەسەڵاتی عێراقیان دەکرد. نمونەی پارتیان دەهێنایەوە بە میزانیەیەکی کەم و پڕ دژایەتیەوە توانیویەتی خەیاڵ بکاتە ئەمری داسەپاو. خەڵکیش دوای چەواشەکاری و قسەی بریقەدار ناکەوێ لای جەماوەر ئەمڕۆ کردار شەرتە . تەنها بە پارتی دەکرێت  واقعی ئەمڕۆی هەرێم لەبەغدا بگۆڕێ و پێی دەکرێت. بەتایبەت  ئەو مادە دەستوریەی هەڵبژاردن  کە بە ( سانتلیگو) ناسراوە و لە عێراقدا دەستەڵات بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دەستکاریان کردوە. دوای سەرکەوتن پێویستە پارتی بەرنامەی کاری بەهێز و چڕتر بکاتەوە لە ڕوی خزمەت گوزاری بەتایبەت سنوری نەینوا کەرکوک خانەقین. وە کار لەسەر پاڵپشتی کاڕگێڕی ئیداری و ڕێزگرتن لەوانەی پارتیان هەڵبژاردوە. پارتی ماڵە گەورەکەیە و جێگای هەمووان دەبێتەوە تێیدا. پێش هەموو پلەو پۆستێک گرنگ پارتی بونە.  پارتی تێپەڕاندنی یەک ملیۆن دەنگی ئەنجامدا و بوو بە پارتی ملیۆنی پاش ئەمە چی گرنگە پێویستە چۆن پارێزگاری لەو ئامارە دەکرێت . وە چۆن هاو تەریب هەنگاوی گەورەتر دەنێت. چوار ساڵی ڕابردوو دەسکەوت و بەرهەم و ڕەنجی پارتی چی بوو پێویستە بە وێستگەکانی سەرکەوتن و چالاکیەکانیدا بچێتەوە.   سەقفی چالاکیەکان بگۆڕێت بە هەمە چەشنکردنی خزمەت گوزاری و ئاسان کردنی ژیانی هاووڵاتیان . چۆن ئەم هەنگاوانە گرنگن.  سیاسەتی دبلۆماتی خۆی بپارێزێت پاش ئەم سەرکەوتنە جیهانی دەرەوە پیرۆز بایی و پێشوازی گەرمتری لێ دەکەن و خوازیار دەبن پەیوەندیان لەگەڵ  پارتی و گەلی کورد بە هێزتر بکەن لە ڕێگەی  کەناڵی دبلۆماتیەوە.  بۆ ئایندەیەکی گەشترو  باشتر و سەقامگیرتر.

لەگەڵ هەموو ئەو دیاردە ناشارستانیەی ڕویاندا لە خورماتوو سەربازێکی عێراقی لە گەنجێکی کوردی داوە . لە  ناوخۆی هەرێم  دەستبردن بۆ پۆستر یا لێدوان و وتافی نابەجێی نامۆ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن گوڕوتین و دەربڕین و هاندان ئەچنە چوار چێوەیەکەوە لەو دیوی سنوری عەقڵەوە بڕیان دەدەن.  وە لە سلێمانی پەلاماری ئافرەتێک درا. وە  پێشمەرگەیەک لەبەردەم کەناڵەکانی ناو خۆ چەند وشەیکی نا تەندروستی گوت هەرزوو داوای لێبوردنی کرد.  لە هەڵبژاردنەکاندا براوە دەبێت ڕۆڵی برا گەورە ببینێت. یەک هەڵوێستی و یەک دەنگی و یەک ڕیزی زامنی سەرکەوتنە بۆ لوتکە. وێڕای چەند دیاردەیەک هێشتاکە دەتوانرێت بگوترێت بانگەشە و پرۆسەیەکی شارستانیانە  ئەنجام در بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو. پێویستە لایەنەکان ئێستا بەدوای  ئەزمونی سەرکەوتوی پارتی بکەون چونکە مانەوە لەو شوێنە ڕاوحکردنە دەردی عەرەب گوتەنی.

 یەکەم : لەو هەنگاوانە داکۆکیە لەمافی گەلی کورد نەک وەستانەوە لەگەڵ دژو نەیار

دووهەم: وەک  پارتی هەنگاو بنێنن خەمخۆربن گرنگی بە یەک ڕیزی و یەک هەڵوێستی بدەن

سێهەم:  پێویستە ئیتر کاتیان تەرخان بکەن بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان و واز لە ناوچە گەری بێنن. پانتایی دیموکراسیەت بەربڵاوە خەڵک ناچێتە ژێر باری چەوساندنەوە و دیکتاتۆریەت وە زۆر پاڵەپەستۆی بخەیتە سەر  دەڕوات.  پێویستە هەموان سیاسەت بکەن بۆ بەهێزکردنی  پێگەی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەوتیدا.

 چوارهەم: دەست بکەن بە  ئاوەدانی و ژیانەوە و خزمەتی گەل تەنها بەرژەوەندی خۆیان نا چونکە گەل چاوەڕێی خزمەتە بەکردار نەک گوفتار.

لایەنەکان ئەگەر ڕەچاوی پێداچونەوە بەخۆیان ناکەن بێگومان هەربەم جۆرە دەبن لە ئێستاو ئایندە دژو نەیاریش هەر ئەوەی پێ خۆشە .  

 

پارتی ئامانجەکەی خۆی پێکا چوە ناو بازنەکە وەک  پارتێکی  سەروو ملیۆنێک دەنگ..
Top