نێچیرڤان بارزانی .. لە سلێمانی گوتاری سەرکەوتنی ملیۆنی و یەک ئیدارەیی راگەیاند

نێچیرڤان بارزانی ..   لە سلێمانی گوتاری سەرکەوتنی ملیۆنی و یەک ئیدارەیی راگەیاند

 

 

رۆژی یەکشەممەی  2-11-2025  رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری سلێمانی لە ڕێورەسمێکی جەماوەری فرەواندا  بەربژێرانی پارتی  لە سنووری پارێزگای (سلێمانی وهەلەبجە وهەردوو ئیدارەی گەرمیان وڕاپەڕین) ی بۆخولی شەشەمی پەرلەمان ناساند. لە میانی وتاری بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆسەر خستنی لیستی 275 و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان چوونی زۆرترین بەربژێری پارتی لەو سنوورەدا بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا گوتارێکی پێشکەشکرد بەهەموو پێوەرەکانی هونەری گوتار یەکێک بوو لە گوتارە هونەرییە ئاست بەرزە ،زمان ڕەوان و ئاشکرا گۆیی و پابەند بوو بەیاسا و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ، بێ هێرش کردنەسەر هیچ حزب و لایەنێک و ناوزرادن یا ناوهێنان و ئاماژەدان هیچ رکابەرێک .                                                                     لەتەواوی دەقی گوتارەکەیدا هەست بە بوونی هیچ ڕکابەرێکی حزبی ویا  لایەنی سیاسی و کەسێکی دیاری کراو ناکرێ بەڵکو تەواوی ناوەرۆکی گوتارەکە پڕیەتی لەهەست وئارەزووی پتەوبۆ" بەردەوامی وپێشەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان" لە نێوکایە و پرۆسەی سیاسیی لە ێراقدا هەست بە بوونی هەرێمی کوردستان وەک حکوومەت و نیشتمان ، خاک و ئاسمانێکی ئازاد و پارتێکی بەهێزی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان  دەکرێ. لە کاتێکدا دوژمنان  لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو گرەویان لەسەر شکستی پارتی وحکوومەت وخۆبەدەستەوەدان  وخۆچەماندنەوەی دەکرد لە بەرامبەر ئەوقەیرانە سەختانەی ئابووری کە خۆیان لە مووچە و بودجە  دەبینیەوە . ئەم قەیرانە کە ئاین و ئۆینێکی بەغدایە بۆ مەبەستی سیاسی و ئەجندەی تایبەتی  نەیتوانی زەفەر بە پارتی ببات و خۆڕاگری وباوەڕی  خەڵکی کوردستانی لاواز نەکرد و ئیرادەی پارتی و جەماوەری بەرزترو پتەوتر کرد، لەکاتێکدا گرفت و ئاڵنگارییەکان  زۆرتر لەوەی کە بینراوە  ، بەڵام نیچیرڤان بارزانی بە باوەڕو ئیرادەی پتەوە کێبڕکێ لەسەر بردنەوەی ملێۆنی دەکا و بەهێزی باوەڕ بەخۆبوون وهونەری شارستانییانە وئاشتیخوازەی سەردەم چاڵێنجێک دەخاتە بەردەم لانگرو جەماوەرانی پارتییە ڕەسەنەکان جۆش وخرۆشێکی بێ وێنە بۆدەنگدەرانی شەیدا بە سەرکەوتن وهەمیشە بەرەو پێشچوون دێنێتە ئاراوە.بەجۆرێ دەنگی خۆڵەمێشی و نەیاروو رکابەر  بۆدەنگدان بە لیستی 275 ی پارتی بۆبەربژێرانی رادەکێشی. لە کاتێکدا خەڵکی خۆڕاگری شاری سلێمانی لە پێناو شارێکی نێویەک زۆندا (زۆنی کوردستانی)، زۆنێ دووربێیت لە هەموو جۆرە فشارو ترس و تۆقاندن و ئیرهابی فکری هێرش و پەلاماردانی بەرامبەر، بە چەکی قورس و بەسەربازکردنی شار و هەروا لە پێناو کەسایەتی سەرفرازی نێو گۆمەڵگەی سلێمانی دەنگی خۆیان دەخەنە نێو سندوقی 257 ی پارتی وپارتی دیموکراتی کوردستانیش  بە ئەمانەتەوە هەموو ئامانجەکانی دەنگدەرانی دێنێتە دی .                                                                         نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانی یەک زۆنی کە دەستەواژەی( زۆنی کوردستانی ) بۆ بەکارهێنایەوە بەرامبەر بە دوو زۆنی ، ئەوجارەش دەستەواژەی( دوو زۆنی) ڕەتکردەوە ، لە ناوسلێمانیدا بە دەستەواژەی (ئاسمان و خاکی ئێمە یەک ناویان هەیە ئەویش کوردستانە ) دوو ئاماژەی بەهێزی گەیاندە ئامادەبوانی بانگەشەکە و سەرنجی ناوەند و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی  و چاودێران و پارت و لایەنەسیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوە . ئەو دوو ئاماژەیەش ئەمانەن                                                                        یەکەم : باوی دوو زۆنی نەماوە و بەسەرەچووە . حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەک ئاسمان و یەکخاکی هەیە و یەک ئیدارەییە .                                                                        دووەم : چۆن ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە خزمەتی شارەکانی هەولێرو دهۆک بکات ،ئاوایش ئەرکیەتی خزمەتی شاری سلێمانیش بکات . بەنموونە:                         هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچوۆ لەسەر فرۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکاوە لە رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2025  لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ڕەزامەندی و راسپاردەی سەرککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی تورکیا هەڵگیرا .                                 ئەو دوو ئاماژەیە ، چەندە جۆش و خۆرۆشی خستنە نێو ئامادەبوانی ڕێوڕەسمی بانگەشەکە- پارتییەکان و بە چەپڵە رێزان پێشوازییان لێ کرد بە هەمان پێوەر  لە لایەن  خەڵکی سلێمانی غەیرە پارتیەوەش بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێ کراوە وهەزاران دەنگی دیکەی بۆ بەربژێرانی کۆکردەوە .                                                        نێچیرڤان بارزانی ئەو دبلۆماسی وسیاسەتمەدارە ووریاوژیروچالاکو ئاشتیخوازەی رۆژهەڵاتی ناوین . دوای ئەوەی بە  فەرمی دۆناڵد تڕەمپ ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، بە نامەیەکی  فەرمی  سوپاسی هەوڵ و کاری ئاشتی نێچیرڤان بارزانی دەکات. ستایش کردنی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە راگرتنی تەرازووی ئاشتی وبەکەلتوور کردنی فەرهەنگی ئاشتی و ئاشتیخوازییە لە دەڤەرو  ناوچەیەکی هەڵایسا و بارگاوی بە جۆرەها شەڕو ناسەقامگیری و شەڕخوازی و پاوانخوازی پڕ لە ناکۆکییە دوژمندارییەکان و شەرەنگێژی شەرەنگێزان هونەر و توانای لەبن نەهاتووو ئیرادەی پۆڵاینی بەرێز نێچیرڤان بارزانی دەکەینێ . هەروا پشتیوانی سەرکی بەهێزترین واتی دونیا بەرێزدۆناڵدتڕەمپ بەدەست دێنێ ودەنگی ئاشتیخوازانی دونیاو ناوچەکەش بەرزترو بەهێزتر دەکات .                                            باوەڕبەخۆ بوونی نێچیرڤان بارزانی و متمانەیی بە جەماوەری تێکۆشەری پارتی و پشتیوانی بەرێز دۆناڵد ترەمپ و ئاشتیخوازانی دونیا بۆ ئاشتی .بەواتای پشتیوانی وپشتگیری دێیت بۆکەسی نێچیرڤان بارزانی ، هەروا واتای (سەرکەوتنی ملیۆنی)  دەگەینێ ووەلانانی دوو ئیدارەیی وهزری شەڕەنگێزی وترس وتۆقاندن و ئیرهابی فکری و بنبڕکردنیان لە سلێمانی بە یەکجاری.  وێرای ئەوەی سەرکەوتنی لیستی 275 بۆ ئایندەی گەشی کوردستان و هاتنەدی مافە دەستوورییەکان تێ دەکۆشێ .                                نێچیرڤان بارزانی کاتێ گوتاری سەرکەوتنی یەکملیۆنی و یەک ئیدارەیی لە شاری سلێمانی ڕادەگەینێ   لە نێو هزری قووڵی باوەڕ بەخۆبووندایە کە پارتی  دەکەنە پارتێکی پێشەنگ و  هەمیشە سەرکووتوو .                                                                هەولێر 6-11-2025                                                                                                                               

 

 

 

 

 

                                                                                                                 نێچیرڤان بارزانی لە ناوەندی سیاسی و ودبلۆماسی کوردی

Top