مەسرور بارزانی.. بەشۆڕشی ئاوەدانکردنەوە هێلی دێگەڵەی کاڵکردۆتەوە و نەمانی دوو ئیدارەیی لە کۆیێ ڕاگەیاندوە

مەسرور بارزانی..   بەشۆڕشی ئاوەدانکردنەوە هێلی دێگەڵەی کاڵکردۆتەوە و  نەمانی  دوو ئیدارەیی   لە کۆیێ  ڕاگەیاندوە

 

بەر لە ساڵێک و هەر لەسەرەتای ساڵی خوێندنی  2024-2025 رێک لەرۆژی  9-10-2024  ئاماژەکانی کاڵکردنەوەی هێلی دێگەڵە بەدیارکەوتن. چونکە کاتێ بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - کابینەی نۆیەم، لەورۆژە دا( 9-10-2024) زەنگی خوێندنی، ساڵی خوێندنی تازەی لە قوتابخانەی (نەجیبە خانی جەلی زادە- لە کۆیە) لێدا.ئەوئاماژانە قوڵتر بوونەوە وهەموویان ئەو راستییەیان سەلماندن بەرێز مەسرور بارزانی لە پلان ونەخشە و کاروبەرنامەی  حکوومەتەکەیدایە  بە کردەوە و کارو پرۆژەی ستراتیژی خاڵی بەیەک گەیشتن و هێلی تەماسی دێگەڵە ببڕێ و کاڵیبکاتەوە و دوو ئیدارەیی وەلابنێ و پەتای کورد کوژی دوو ئیدارەیی بەیەکجاری بنبڕبکات .                                                         دێگەڵە ، ناوەندی ناحیەی شۆڕش ، یەکێکە لە شارەدێکانی سەر بە  قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر و 35 کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتیەوە لێیەوە دوورە . لەسەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ ساڵی 1996 وە هێلی بەیەکگەیشتن بوو،خاڵی بوو هێزی (پی ، ئێم ، ئێف-PMF ) لێ بوو، ئەوسا  هونەرمەندی کورد ڕەوانشاد ئیسماعیل خەیات، بەردەکانی ئەوێندەرێی ڕەنگرێژ کردوو ، بە کارێکی هونەری لێ نووسی  ئاشتی بۆ کوردستان .                                                                                  دێگە لەمێژووی دوورتری  لە دەیان سەدان ساڵ بەر لە ئەمڕۆوە لەلایەن زلهێزان و داگیرکارانی کوردستانیش  هەوڵ دراوە خالی جیاکردنەوەی کۆیێ وسەنجەقی کۆیێ ودوا خالی  سنووری ولایەتی شارەزوور بێ و لە هەولێرو بادینان دایبڕێنن بەدرێژایی مێژووش ئەو کارە بۆ ئەوە کراوە شاری کۆیە لە پارێزگای هەولێرو تەواوی دەڤەری بادینان لێکبترازێ و ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیە پتەو و بازرگانی و ئیداریی و کارگێری نێوان هەولێرو کۆیێ هەیە لاوازبێ . هەربۆیە لەسەردەمی پاشایەتییەوە هەموو بە ئاواتی ئەوەبوون لێکدابڕانێک لە نێوان هەولێروکۆیە بێتە ئاراوە تا زۆر بە ئاستەنگ و دژوارییەوە  پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هەردوو کۆمەڵگە بە ئامانج ومەبەستی خۆیان بگەن.خراپی رێگاوبانی نێوان هەولێروکۆیە لە سالانی چلەکانی سەدەی پێشوووسەردەمی رێژێمی پێشووش باشترین نموونەن تا کۆییەکان بۆ خوێندن و بازرگانی و بۆکارو باری ژیان ئاسانتر ڕوولە شاری کەرکووک بکەن  ولەوێوەش بۆ بەغدا. لە بەر خراپی رێگاکەش کە هەر لەوساوە بە رێگای مەرگ ناوزەد کرابوو درەنگتر ودژوارتر خەڵکی کۆیێ ڕوویان  لە هەولێردەکرد لەکاتێکدا نێوانی ئەم دوو شارە تەنیا( 60-70) کیلۆمەترێکیان بەینە.                     خراپی رێگای نێوان هەولێر و کۆیە چەندین لێکەوتەی خراپی لێکەوتۆتەوە لەوانە درزدروستکردن لە نێوان کۆمەڵگەی کوردستانی بە دیاری کراوی لە نێوان هەردوو کۆمەڵگەی هەولێر وکۆیێ دا . هەروا لەسەردەمی رژێمانی پێشووی بەغدا خراپی ڕێگای نێوان هەولێرو کۆیێ  بووە ئامرازێک بۆ تەعریبکردنی چەندین خێزانی کوردستانی وراتی کۆیێ کە بۆ مەبەستێ لە مەبەستەکان ڕوویان لە بەغدا کردبوو.                                                                                                   لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئەو چەند جارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی پێویستی بۆ بەدووساید کردنی شەقامی هەولێر- کۆیە دانەوە هەربۆ ئەو مەبەستەو لە ڕوانگەی  دەوڵەتداری کوردییەوە بۆ پتەوکردنی  بزاڤی هاتووچۆ و ژێرخانی ئابووری بووە و وەک  بابەتێکی سیاسی وکارگێری وکۆمەڵایەتیش سەیر کراوە ،،تا لە ئایندەدا وەک یەکە ئیدارییەکی سەربەخۆ قەزای کۆیە بە پارێزگای هەولێری پایتەخت ببەستێتەوە و لە هەموو ڕوویەکەوە ببوژێتەوە .                 ئەوەیان ئایندەبینی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو،  لە کابینەی نۆیەمدا  بۆ ئایندەکەی گەش و بوژاندنەوەی کوردستان و بنیاتنانی ژێر خانێکیت پتەوی ئابووری  بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوتن و بە دیزاین و نەخشەیەکی تازەی مۆدرێنی رێگاوبان بە ستانداری جیهانی و     دەستی کاری ناوخۆیی پێداگیری لەسەر دروستکردنی ئەورێگاستراتیژییەی نێوان هەولێر کۆیێ کردەوە و لە ساڵی 2024 و هەر لە رۆژی 10-10-2024دا دوای رۆژێک لە زەنگلێدانی خوێندنی ساڵی تازە لە کۆیێ لە قوتابخانەی ( نەجیبەخانی جەلی زادە ) دا بەردی بناغەی دانا .                                                                                         ئێستا شۆڕشی ئاوەدانکردوە و ڕێگاو بانی ستراتیژی لە چەندین لاوە شاری کۆیێ وسلێمانی بە هەولێر دەبەستێتەوە وهەر لەرێگای کەسنەزان کۆیێ و لە چوارریانی گۆمەسپانەوە ، لە بەستۆرە و هەنارەوە لەولاوەش لە بناری سەفینی سەرکەشەوە شەوەزەنگی تاریکی وراتی کۆیێ بە پرۆژەی ڕووناکی ڕووناک دەکاتەوە و کۆیێ لە ئامێز هەولێر پایتەخت دا بوژانەوە و ئاوەدانی سەردەمیانە بەخوە دەبینێ وا ئێستا هەموو ڕێگاکان لە سلێمانی وکۆیێ  ئاسانتر دێنەوە هەولێری پایتەختی کوردستان.

هەولێر 4-11-2025   

     

مەسرور بارزانی..   بەشۆڕشی ئاوەدانکردنەوە هێلی دێگەڵەی کاڵکردۆتەوە و  نەمانی  دوو ئیدارەیی   لە کۆیێ  ڕاگەیاندوە
Top