هونەرمەند جەسام بندیان:پارتی بەڵێنێک نادات کە جێبەجێی نەکات بۆیە دەنگ بە لیستی (٢٧٥) دەدەم
پارتی بە کردار و پڕۆژە جوانەکانی سەلماندوویەتی کە بە هیچ ڕەشەبایەک نالەرزێت. ئەو پڕۆژانە لە ڕووی بیناسازی و ئاوەدانییەوە بەدیهاتوون، وەک دابینکردنی ڕووناکی، ئاو و ئاوەڕۆ، دەیان جووت سایدی نوێ، تونێل، بەرزە پرد و شەقامی ناوازە.
پارتی بەردەوام بووە لە بەهێزکردنی ئابووریی کوردستان و ڕەخساندنی هەلی کار. هەروەها نۆژەنکردنەوەی یاریگای هەولێر و سازدانی فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی میوزیک و سینەما و شانۆ، لەگەڵ دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی پزیشکی و سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دیکە، شاهێدی ئەوەن.
پشتیوانیکردنم لە لیستی ٢٧٥، دەگەڕێنمەوە بۆ ئەو هۆكارانەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان هێندە وەفادارە بەرانبەر دەنگدەر و لایەنگرانی، بەڵێنێک نادات کە جێبەجێی نەکات. پارتی لە گشت قۆناغەکانیشدا پاڵپشت و پشتیوانی هاونیشتمانییانی کوردستان بووە. بۆیە شایستەیە کە هەموومان دەنگ بەو هێزە قوربانیدەرەی کوردستان بدەین، کە خاوەن ڕێبازێکی دیارە. دەنگدانیشمان بۆ ئەو هێزە زامنی مافە ڕەواکانمان دەکات.
