هونەرمەند کرمانج مستەفا:بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ دەدەم
هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی دیموکراسییە و تاکی کورد دەتوانێت خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەڵام پێویستە ویژدانی زیندوو بێت و وشیار بێت، کە کێ ئەو ئازادییە ڕەهایەی بۆ دەستەبەر کردووە و کێ خۆی بە خاوەنی دۆزی میللەتەکەی دەزانێت.
بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان سیمبوولی بەرخۆدانە. جگە لەو پارتە، ناتوانم متمانە بە هیچ هێز و لایەنێکی دیکە بکەم و دەنگی خۆمی پێبدەم.
بۆیە لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتیمان دەدەم، تا ماویشم لەسەر ئەو ڕێبازە خزمەت بە هونەر و نیشتمان دەکەم.
کرمانج مستەفا، دەرهێنەری بواری شانۆ و مێژووە و ژیانی تایبەت کردووە بە کۆکردنەوەی دیکۆمێنت لەسەر شۆڕش و داستانە کوردییەکان و هەڵدانەوەی پەڕاوی تراژیدیا و کارەساتە مێژووییەکانی گەلی کورد، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت داکۆکی لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بکات.
