شاناز زاهیر سروودی سەفین و مەتین و بارزانی پێشكەش دەكات

شاناز زاهیر سروودی سەفین و مەتین و بارزانی پێشكەش دەكات

خانمە هونەرمەند «شاناز زاهیر» دوای پێشكەشكردنی چەند ئەڵقەیەك لە پڕۆگرامێكی هونەری و كۆكردنەوەی بینەرێكی بەرچاو لە پڕۆگرامە تایبەتەكەی و، سازدانی زنجیرەیەك كۆنسێرت لە وڵاتانی ئەوروپا و كەنەدا، ماوەیەك بێدەنگیی لە گۆرانی گوتن هەڵبژارد، بەڵام بەهۆی ڕاگەیاندنی بانگەشەی هێز و لایەنەكان بۆ بەشداریكردن لە شەشەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداریی فراوان لیستە كوردستانییەكان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەتایبەتی، سروودێكی نوێی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە. ئەو بەرهەمە لەژێر ناونیشانی «پشتمان سەفین و مەتینە» لەگەڵ ئۆركێسترای كوردستان تیڤی تۆماركراوە و یەكێكە لە شاكارە جوانەكانی هونەری ڕەسەن و ئەو هونەرمەندە و كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، كە بۆ «كوردستان و بارزانی» تۆمار كرابێت.

ئێستا ئەو سروودە بە شێوەیەكی فراوان لە پلاتفۆرمەكانی كوردستان بڵاو بووەتەوە و دیمەنەكانیشی گێڕانەوەی چەند داستانێكی بێ وێنەن لە قوربانیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان و خەباتی بێوچانی سەرۆك و ڕابەری گەل «مسعود بارزانی». هونەرمەند شاناز لە ناوەرۆكی بەرهەمە نیشتمانییەكەدا ئاماژە بۆ چیا سەربەرزەكانی كوردستان و خەبات و قوربانیدانی نزیك لە سەدەیەكی پێشمەرگە و گەلی كوردستان دەكات، كە بارزانی وەك پێشمەرگەیەكی خاكەڕا و نیشتمانپەروەر، تەمەنی خۆی بە ئازادی و ناسنامەی كوردبوونی گەلەكەی بەخشیووە.

Top