پ.د.كامەران یونس محەمەدئەمین: دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی ٢٧٥، دەنگدانە بە پاراستنی ئیرادە و كەرامەتی نەتەوەیەك

پ.د.كامەران یونس محەمەدئەمین:  دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان و  لیستی ٢٧٥، دەنگدانە بە پاراستنی ئیرادە و كەرامەتی نەتەوەیەك

 

 

پ.د.كامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین-ە، دەڵێت: «ئەم هەڵبژاردنە تەنیا پرۆسەیەكی دیموكراسی نییە، بەڵكو نوێكردنەوەی پەیمانێكە بۆ بەرگریكردن لە شكۆ و كەرامەتی نەتەوەیی و داهاتووی دەستووریمان، بێگومان لە چوارچێوەی ئەو بیركردنەوەیەدا، دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی ٢٧٥، بریتییە لە دەنگدان بۆ پاراستنی ئیرادە و كەرامەتی نەتەوەیەك. پارتیمان بە سەركردایەتییە مێژووییەكەی كە هەرگیز لەسەر مافەكانی گەلەكەی سازشی بەرامبەر هیچ گرووپێكی سیاسیی خۆپەرست و دیكتاتۆر نەكردووە، سەلماندوویەتی كە بەهێزترین و متمانەپێكراوترین نوێنەری ویست و ئاواتەكانی گەلی كوردستانە لە بەغدا. كەواتە ئەگەر بمانەوێت مافە یاسایی و سیاسی و داراییەكانمان لە عێراق پارێزراوبن، و بەغدا ببێتە ناوەندی قووڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانمان، ئەوا تاكە ڕێگە تەنیا و تەنیا دەنگدانە بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەهێزیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، گەرەنتییەكی دڵنیایە بۆ پاراستنی دەستكەوتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، چەندە پارتی لە پەرلەمان بەهێزتر بێت، هێندە كورد و كوردستانییان پشكیان لە مافە دەستوورییەكان لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا زیاتر دەبێت، ئەمەش پێگەی هەرێم وەك قەوارەیەكی فیدڕاڵی دەچەسپێنێت كە ڕێز و قورساییەكی لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەیە. پارتی دیموكراتی كوردستان سەلماندوویەتی، نەك تەنیا لە هەرێمی كوردستان، بەڵكو لە سەرانسەری عێراقیش، كە هێزی گەشەسەندن و خزمەتە، هێزی لەناوبردنی تاریكی و ڕووناككردنەوەی ژیانە، هێزی بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵی كەمئاوییە، و هێزی دیموكراسی و ئاشتی و پێكەوەژیانە. مانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەم لە گۆڕەپانی كوردستانی پەرلەمانی عێراق، گەرەنتی پاراستنی شكۆ و سەروەریی هەرێمی كوردستان و عێراقییەكانە.

لە ڕووی ئاسایشەوە ناتوانرێت ڕۆڵی میحوەریی پارتی و هێزە قارەمانەكانی پێشمەرگە نادیدە بگیرێت. مێژوو سەلماندوویەتی كە ئاسایش و سەقامگیری تەنیا كاتێك دەستەبەر دەكرێن، كە پارتی دیموكراتی كوردستان لایەنی حوكمڕان و گەرەنتیكاری ئاشتی بێت. پێویستە ئەوە لەیادنەكەین كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان تەنیا سنوورەكانی كوردستانیان نەپاراست، بەڵكو بە قارەمانێتییەوە بەشێكی زۆری خاكی عێراقیان لە دەست گرووپی تیرۆریستیی داعش پاك كردەوە، لە كۆتاییدا، دەتوانین بڵێین، لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی 2025، پێویستە هەر هاوڵاتییەك تێبگات كە یەكدەنگی بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتگیریكردنە لە دیدگای داهاتوویەك كە تێیدا حوكمڕانیی باش بە واتای حوكمڕانیی حەكیمانەی پارتی دیموكراتی كوردستان دێت، كە خۆشگوزەرانی بۆ هەموو شارەكانی عێراق دەهێنێت. بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەكانمان دەنگمان هێزمانە و هێزیشمان پارێزەری هەرێمەكەمانە، با ئەم هەڵبژاردنە بكەینە جەختكردنەوەیەكی بێ ئەملاولا لەسەر گەورەیی قوربانییەكانمان و بەردەوامیی ڕێگەكەمان بەرەو داهاتوویەكی ئارامتر و گەشەسەندووتر بێت.

 

Top