جياوازى كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ك شه‌و رۆژ وایه
مێژوو و ڕه‌سه‌نایه‌تی وجوگرافیا و كه‌لتوور و زمان و خوێن و ژێنێتیك هه‌موو ئه‌مانه ڕاسته‌ن له‌ڕووی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه ، به‌ڵام كاتێك باس له ئێستای حكوومڕانی و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری ده‌كه‌ن ؛ وێرای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپ و قه‌یرانانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌ویان كردووه ؛ هۆكاری سه‌ڕه‌كی هه‌موو دژایهتیكردنهكان ئه‌و راستییه‌یه كه چاویان به سه‌ركه‌وتن و گهشهسهندنهكان و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت به‌تایبه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، كه به‌شه‌ونخوونی و تێكۆشان و خۆڕاگری و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز توانی به سه‌ر كۆسپ و ئاڵنگارییه‌كاندا زاڵ بێت
حكوومه‌تی كوردستان كه پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی ده‌كات هه‌میشه له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی ،ڕێگه‌ی سیاسی ولۆژیك و دیپلۆماسی گڕتۆبهر بۆ ئه‌وه‌ی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان مسۆگه‌ر بكات و له‌لایه‌ك كاروانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات وڕێگه نه‌دات خه‌ونی ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه بێته‌دی و شار وپارێزگانی كوردستانیش هاوشێوه‌ی پارێزهگانی ناوه‌ڕاست و باشوور بێ خزمه‌تگوزاری و پرۆژه بن و خه‌ڵكی له‌ناو بێ ئاوی وبێ كاره‌بایی و نه‌بوونی ڕێگا و شه‌قام و زبڵ و خاشاك ژیانێكی كوله‌مه‌رگی به‌سه‌ر به‌رن
به‌دڵنییاییه‌وه ههڵسووكهتهكانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستان زۆر سته‌مكارانه و نادادپهوهڕانهیه ، چونكه ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا هه‌موو پێوه‌ره‌كانی فیدڕاڵی و ده‌ستوور و پێكه‌وه‌ژیانی ڕه‌تكردۆته‌وه و باوه‌ریشی پێنه‌ماوه و هه‌میشه هه‌وڵی داوه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان یان نه‌مێنێت یانیش وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا باشترین به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن
به‌كارهێنانی چه‌كی برسیكردن و به‌عه‌ره‌بكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و دواتر پاساوهێناوه بۆ نه‌ناردنی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ، له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان 7 ملیۆن كه‌سه ، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و زێهنیه‌تی تاكڕه‌ویی و دیكتاتۆری گه‌ڕاوه‌ته‌وه باوه‌ری به ( هاوبه‌شی ، سازان ، هاوسه‌نگی ) نه‌ماوه ،چونكه ئه‌مانه مافێكی سه‌ڕه‌تایی و پێشێڵكردنی مافه‌كانی مڕۆڤه كه عێراق دژ به كوردستان پیاده‌ی ده‌كات ؛ عێراق له جیاتی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیابان و كۆمه‌ڵكوژی و وێرانكارییه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای به‌غدا میراتگره وه‌ك چۆن كۆێت یان قه‌ره‌بوو كردنه‌وه ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی كرد و زیاتر سزای قورسی به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاند ، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه چاویان به‌و جیاوازی و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنانه‌ی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت كه وه‌ك شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌كانی عێراق له ڕووی پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان و سه‌قامگیری جیاوازی هه‌یه
به‌ڵام خۆڕاگری گه‌لی كورد و سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی سه‌ركه‌وتووانه‌ی حكوومه‌تی كوردستان ، دوای ئه‌وه‌ی هیچ پاسا و بیانوویه‌كی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌هێشته‌وه ، هه‌موو پابه‌ندی خۆی به ڕێككهوتننهكان ومهرجهكان به جێگه‌یاند ، ئێستا هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه ، به‌ڵام حكوومه‌تی كوردستان رژد بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كاروانی ئاوه‌دانی له گشت سێكتێهرهكانی كاره‌با و ئاوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات ، ئه‌و خه‌ونه‌ی كه عێراق بۆ كاوڵ و به‌دواكه‌وتوویی كوردستان هاوشێوه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به كوردستانیشه‌وه ده‌بینی ڕێگه‌ی نه‌دا بێته‌دی
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و ههڵوهستهكردهنه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق خاوه‌ن داهاتێكی بێ شوماره له هه‌موو بواره‌كاندا ، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و به‌فیرۆدان و به‌تاڵانبردنی رۆژ به رۆژ له گشت بواره‌كاندا به‌ره‌و دواكه‌وتوویی ووێرانكاری ده‌روات ؛ پێچه‌وانه‌كه‌شی وێرای نه‌دانی به‌شه بودجه‌ش نه‌ك مووچه ، به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له 5%دا ، به‌ڵام حكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پارتی ، رۆژ به رۆژ ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات ؛ هه‌رگیز ڕێگه‌ی نه‌دا كاروانی گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان بوه‌ستێت ، ئه‌وه‌ش ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و چونكه كوردستان له ده‌ستێكی ئه‌مین دایه و به سیاسه‌ت و ئیداره‌دانێكی ژیرانه سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان رۆژ به‌رۆژ كوردستان پێشكه‌وتووتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر ده‌بێ و هه‌رگیز كوردستان و عێراقیش پێكه‌وه به‌راوه‌رد ناكرێت .

رێبوار حەمەلاو شوانی