ڕکــابـــەری پــــارتــی، هــهر پارتیه ( پارتییە )
ئەگەر بگەڕێینەوە پێش نزیکەی ٣٤ ساڵ کە یەکەم هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامدرا پارتی ٤٣٧ هەزار دەنگی بەدەستهێنا، یەکێتیش ٤٢٣ هەزار دەنگ، ئەوکات پارتی و یەکێتی زۆڕ نزیک بوون لەڕووی دەنگ و کۆرسی بەڵام دوای شەڕی ناوخۆ و دابەشبوونی کوردستان بۆ دوو زوون هەموو شتێک گۆڕا بە جورێک لە کۆتا هەڵبژاردن پارتی دەنگەکانی دووقات زیاد کرد و کردی بە ٨٠٩ هەزار دەنگ و یەکێتیش وەکو هێزی دووەم لە باشترین حاڵیدا لەدوای یەکەم هەڵبژاردنەوە دەنگەکانی ٤٠٨ هەزاربوو کە دەکاتە نیوەی دەنگەکانی پارتییە
ڕۆژ بە ڕۆژ پارتی بەهێزتر و گەورەتربوو و چەترەکەی پارتی زیاتر خەڵکی لە ژێر کۆدەبوویەوە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند خالێک
یەکەم کوردستانی بوونی پارتی، پارتی حیزبی تەواوی کوردستانە و هەمیشە بۆ مافەکانی کوردستان خەباتی کردووە بۆ جارێکیش پارتی خیانەتی لە خاک و خەڵک نەکرد
دووەم مەبدەئی بوونی پارتی، پارتی حیزبی مەبدەئە کە ئەو مەبدەئەش ڕەنگدانەوەی ڕێبازی پیرۆزی بارزانییە کە خەڵک بە قەناعەتێکی زۆڕ و هەستێکی بەرزی نیشتمانی پەروەردەدەکرێت و خەڵکەکەی ڕووحییە نەک ماددی، لای پارتییەکان نیشتمان لە پێش هەموو شتێکە، و زۆڕ کەم لە ناو پارتیدا سەنگەرگۆڕین ڕوو دەدات چونکە خەڵکی پارتی خاوەن مەبدەئەکی نەگۆڕن
سێیەم مەرکەزییەتی پارتی، پارتی لە ڕووی هەیکەلییەت حیزبێکی تەواو مونەزیمە و هەمیشە یەک بڕیاری هەبووە بە جورێک لە جورەکان پارتی حیزبێک بووە کە بەردەوام مەرجەعییەتێکی هەیە کە خاوەنی بڕیار و قسەی کۆتاییە بەڵام لەگەڵ ئەوەش حیزبێکی دیموکراسییە واتا تێکەڵەیەکی زۆڕ جوانی دروستکردووە لە مەرکەزییەت و دیموکراسییەت
چوارەم دڵسۆزی بۆ خەڵک، خەڵکی زۆڕ حیزبی دیکەیان دیت و لەوە تێگەیشتن کە کەس لە پارتی دڵسۆزتر و ڕاستتر نییە لەگەڵ خەڵک بەجورێک کە پارتی هەمیشە لە بەرەی خەڵک بووە و لەکۆتاییدا هەمووان خۆیان لە پارتیدا دەدوزنەوە
پێنجەم ئیرادەی پارتی بەرامبەر نەیارانی کوردستان، پارتی خاوەنی ئیرادەیەکی پۆڵاینە و هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە خاک و خەڵکی کوردستان، لە شۆڕەشی ئەیلۆل تا دەگاتە شەڕی داعش و دواتر دەستانەکانی پردێ و سحێلا و مەحمودییە، و لە بەرەنگاربووەنەوەی قەیرانەکان و شەڕکردن بۆ ماف و قوتی خەڵکی کوردستان لە بەغدا
شەشەم ئارامی و ئاوەدانییەکەی پارتی، دوای دابەشبوونی کوردستان بۆ دوو زوون هەر زوو کاریگەرییەکانی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی دەرکەوتن، پارتی ئاوەدانی و ئارامی لە دروشمەوە کردە کردار کەچی یەکێتی ئارامی و ئاوەدانی تەنیا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە یادبوو، خەڵکی لە سنووری پارتی زوو لەگەڵ ئاوەدانی ئاشنابوون بەجورێک ئەم ساڵی شارەکانیان لە پار نەدەچوون و ساڵ بە ساڵ پێشکەوتنی زیاتر دەبینرا و خەڵکی لە سنووری پارتی زیاتر هەستیان بە پاراستن و ئارامی کرد، پارتی خەڵکی خۆی لە هەڕەشە و قورغکاری و ماددەی هۆشبەر و هەموو مەترسییەکانی دی پاراست
هەموو ئەمانە وایان کردووە پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر و بێ ڕکابەرتربێت، پارتی لە هەموو هەڵبژاردنەکان تەنیا یەک منافسی هەیە ئەویش پارتی هەڵبژاردنی پێشترە، واتا هەموو هەڵبژاردنەکان منافسەی خۆی دەکات بە زیادکردنی دەنگەکانی لەچاو هەڵبژاردنی پێشووتر

زانا عبدالباقی ستونی