عەزیز وەیسی و سەیران عوسمان بەرهەمێكیان بەناوی(كیژە نازدارەكەم)بڵاوكردەوە

عەزیز وەیسی و سەیران عوسمان بەرهەمێكیان بەناوی(كیژە نازدارەكەم)بڵاوكردەوە

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ (عەزیز وەیسی) و (سەیران عوسمان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بە ناوی(كیژە نازدارەكەم) بڵاوكردەوە.

هونەرمەند عەزیز وەیسی بەرهەمە نوێیەكەی لەگەڵ سەیران لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدۆیی یوتیوب بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە عەزیز وەیسی خۆی تێكستەكەی نووسیوەو مێلۆدییەكەی فۆلكلۆرە,ئەم گۆرانییە كە بە شێوەی شاد و هەڵەڕكێ تۆماركراوە هەریەك لە (میلاد شەمسەدینی) بە ئامێری شمشاڵ و (ئیسماعیل عەبدوڵاپوور) بە ئامێری زوڕنا لە بەرهەمەكەدا بەشدارن,هەروەها هونەرمەند (ناسڕ حەیدەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top