هونەرمەند زینوێ ڕاوی:ئەگەر دەتانەوێ ئاوەدانی بگاتە هەموو كوردستان، دەنگ بە لیستی ٢٧٥ بدەن

هونەرمەند زینوێ ڕاوی:ئەگەر دەتانەوێ ئاوەدانی بگاتە هەموو كوردستان، دەنگ بە لیستی ٢٧٥ بدەن

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، زینوێ ڕاوی، دوای بەشداریكردنی سەركەوتووانەی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گوتنەوەی چەند گۆرانی تایبەت بۆ لیستی ٢٧٥ لە شاری خانەقین، كە یەكەمین ئاهەنگی بەرفراوانی گەرمیانییەكان بوو لەو دەڤەرە و سۆشیال میدیای كوردی بە گرتەڤیدیۆكانی تەنی، جارێكیتر پەیامی خۆی ڕادەگەیەنێت.

زینوێ دەڵێت: «پارتی هێزی ئیرادە و قوربانیدان و خۆڕاگرییە، لەوەتەی كورد هەبووە، پارتی بەپێوە بووە و لە پێناو خەڵكەكەیدا خەبات بۆ ئازادی و ناسنامەی میللەتەكەی دەكات. جگە لەمانەش، پارتی خاوەنی حكومەتێكە كە ئاوەدانی و سەقامگیری بوونەتە دووانەیەكی دانەبڕاو لەگەڵ ئەم هێزەدا، بۆیە پێموایە پارتی لە كوێ بێت، ئاوەدانی و جوانی لەوێیە».

«زینوێ» وەك هونەرمەندێكی گۆرانیبێژ بە خەڵكی خانەقین دەڵێت: «ئەگەر دەتانەوێت كورد لەم ناوچەیەدا دەسەڵاتدار بێت و ئاوەدانی بگاتە دەڤەرەكەمان، دەنگ بە كاندیدانی پارتی و لیستەكەی ٢٧٥ بدەن، ئەمەش دووپاتكردنەوەی پەیامێكی نیشتمانی و دڵسۆزانەیە بۆ داهاتوویەكی باشتر».

Top