هونەرمەند فەرهەنگ غەفور:٢٧٥ لیستی پڕۆژە و خزمەتكردنە، بۆیە دەنگی پێ دەدەین

هونەرمەند فەرهەنگ غەفور:٢٧٥ لیستی پڕۆژە و خزمەتكردنە، بۆیە دەنگی پێ دەدەین

هونەرمەندانی كوردستان پاڵپشتیی لیستی275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن

ڕۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی نزیكەی یەك سەدە خەباتە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لەم قۆناغە هەستیارەدا. هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر بە ئاواز و گۆرانی و تواناكانی هونەرییانەوە بەم شێوەیە پشتیوانی لە لیستی ژمارە 275 دەكەن، كە لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

لەبارەی گرنگی پڕۆسەی هەڵبژاردن و پاڵپشتیی بۆ لیستی 275,هونەرمەند (فەرهەنگ غەفور) دەڵێت:هاووڵاتیی بەڕێز، هەڵبژاردن پرۆسەیەكی چارەنووسسازە و پەیوەندیی بە تاك و كۆی خەڵكەوە هەیە، تۆ دەتوانی ببیت بە كارەكتەرێكی دیار لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆت و منداڵ و كەسەكان و نیشتمانەكەت، بۆیە هیچ دڵ لە دڵ مەدە و دەنگ بەو لیستە بدە كە خزمەت و پڕۆژەكانی دەبینی. دەنگ بە لیستی ئەو حزبە بدە كە شەو و ڕۆژ لە كاركردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و بنیاتنانی ژێرخانی وڵات، لە كار و كۆششدایە.

لیستی 275 لیستی پڕۆژە و خزمەتكردنە، لیستی بنیاتنان و هەڵوێستە، بۆیە دەنگ بدە بە لیستی 275، ئەویش بێ درێغیكردن و بێ جیاوازی، خزمەت بە گەل و نیشتمان دەكات و لە تەواوی سێكتەرەكاندا پڕۆژە پێشكەش دەكات.

Top