ئەمیر بەهجەت: دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتیمان بۆ ئەوەیە بیسەلمێنین كە كەركووك نە لە بیر دەكرێت و نە دەفرۆشرێت

ئەمیر بەهجەت:  دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتیمان بۆ ئەوەیە بیسەلمێنین كە كەركووك نە لە بیر دەكرێت و نە دەفرۆشرێت

 

 

ئەمیر بەهجەت بەرپرسی ناوچەی ڕۆژئاوای یەكێتیی قوتابیانی كوردستان لقی كەركووك،  گوتی: ئێمە ئەمڕۆ لە بەردەم قۆناغێكی نوێی مێژووی میللەتەكەماندا وەستاوین، ئەمڕۆ ئێمە بەرپرسیارێتییەكی گەورەمان بەرامبەر بەم شارە خۆشەویستە هەیە، بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر بەو شەهیدانەمان كە گیانیان بەخت كرد بۆ ئەوەی كەركووك لە ڕۆح و شوناسی كوردایەتیدا بمێنێتەوە.

دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتیمان بۆ ئەوەیە بیسەلمێنین كە كەركووك نە لە بیر دەكرێت و نە دەفرۆشرێت، ئاڵای كوردستان بۆ هەتا هەتایە لەو ناوچانە دەشەكێتەوە و بە بەرزی دەمێنێتەوە.

بەشداریی گەلی كورد لە كەركووك لەم هەڵبژاردنەدا ئەركێكی پیرۆزی نیشتمانییە، چونكە دەنگەكانمان ئەو چەكە ئاشتیخوازانەیە كە لە ڕێگەیەوە ناسنامە و مافە ڕەواكانی خۆمان دەپارێزین.

دەنگدان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگدانێكە بۆ كوردستان، بۆ دادپەروەری و كەرامەت و بۆ بەدیهێنانی داواكارییەكانی گەلی كورد و داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی لە كەركوكی دڵی كوردستان

 

Top