محەمەد كەمال : دەنگ بە پارتی دەدەم تاوەكو بەهێزتر بێت بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان
October 16, 2025
کۆمەڵایەتی
محەمەد كەمال كادیری پارتی لە كەركووك، دەڵێت: پارتی بەرگریكاری سەرسەختی ناوچە كێشە لەسەرەكانە پارتی قەڵغانی بەرگری كوردە، لەدوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر پارتی بەهێز و شكۆ و گەڕایەوە و ئاڵای پیرۆزی كوردستانی وەك یەكەم لایەن هەڵكرد، پارتی هەڵكوتانە سەر گەڕەكە كوردییەكانی كەركووكی ڕاگرت، پارتی رێگربوو لەوەی راكان بمێنێتەوە و لە پۆستەكەی دوریخستەوە، هەموو ئەوانە لە دوای ٣ ساڵ كرا كە ئەوە زۆر ئەستەم و باوەڕ پی نەكراوبوو، بەلام پارتی ئەنجامیدا، ئەوە قسەی هەموو خەڵكی كەركووكە نەك كادریكی پارتی، بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەم تاوەكو پارتی زیاتر بەهێزبێت بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.
