بێریڤان گەردی: هیوایەكی زۆرم بە پارتی هەیە خانەقین ڕزگار بكات و بیگەڕێنێتەوە باوەشی هەرێمی كوردستان
October 16, 2025
کۆمەڵایەتی
بێریڤان گەردی ڕاگەیاندنكارە لە خانەقین، دەڵێت:
بۆیە پارتی هەڵدەبژێرم، چونكە حزبێكە بە دوای شارستانیەتدا دەگەڕێت، حزبێكی سسیتەماتیكە بە جوانی و بە ڕێكوپێكی و بە پلان و بەرنامە كار دەكات، زۆر بە وردیش ئەركەكانی جێبەجێ دەكات، بەتایبەت لە ڕووی ئەمن و ئاساییش و سەقامگیریی وڵات سەركەوتووە، هەروەها لە ڕوی ئاوەدانییەوە جێ دەستی دیارە و خاوەنی هەزاران پڕۆژەی خزمەتگوزارییە، تەنانەت لە ڕووی كۆمەڵایەتی و تێكڕای سێكتەرە ستراتیژییەكان سەركەوتووە.
دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە منیش دەمەوێت دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بگاتە دەڤەرەكەم، تەنیا پارتی دەتوانێت خاك و ئاوی كوردستان بپارێزێت، هیوایەكی زۆرم بە پارتی هەیە خانەقین لەژێر دەستی ستەم و زوڵم و نادادپەروەری ڕزگار بكات و بیگەڕێنێتەوە باوەشی هەرێمی كوردستان.
