دەنگدان بە کاندیدانی پارتی هۆکارێکە بۆ پاراستنی دەستکاوتەکان

دەنگدان بە کاندیدانی پارتی هۆکارێکە بۆ پاراستنی دەستکاوتەکان

دەنگدان بە کاندیدانی پارتی هۆکارێکە بۆ پاراستنی دەستکاوتەکان بێلان ڕۆژبەیانی هەڵبژاردن هه ڵبژاردن یەکێکە لە بنەماکانی دیموکراسی کە بە هۆی ئەم پڕۆسەیەوە هاونیشتمانیان بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردنی کەسی شایستە بۆ ئیدارەدانی وڵاتەکەیان .
لە هەروڵات و کۆمەڵگەیەکدا کۆمەڵێک فاکتەر کاریگەرییان دەبێت لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەو لایەنەی کە متمانەی پێ دەبەخشرێت لە لایەن هاونیشتمانیانەوە .لە ئێستادا بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەڕۆین، کۆمەڵێک پارتی سیاسی ڕکابەری یەکتری دەکەن بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین دەنگ و کورسی پەرلەمانی،
بۆ بەڕێووەبردنی وڵات هاوشێوەی وڵات و کۆمەڵگەکانی دیکە.
دیارە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ئەو مێژووە پڕ لەو شانازییەی کە هەیەتی پشکی شێری بەرکەوتووە لە خەبات و تەواوی ئەو دەستکەوتانەی کە بۆ هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمە تۆماری کردووە ،
هاوکات ئەزموونێکی جوانی لە فەرمانڕەوایەتی کردن و پاراستنی دەستکەوت و بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەماندا هەبووە .
ئەوەی شایانی باسکردنە و پێویستە تیشکی بخرێتە سەر پارتی دیمکراتی کوردستان هەمیشە لایەنێکی سەرەکی بووە لە ئیدارەدانی حکومەت ئەویش بەهۆی ئەو جەماورە فراوانەی کە هەیەتی
لە پڕۆسەی ئیدارەدانیشدا پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکو ڕادەیەکی زۆرباش هاوکار و پشتیوان بووە لە هێنانەکایەیی زۆربەی ئەو بنەمایانەی کە لە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوودا دەکرێنە پێوەر بۆ دروستبوونی ململانێیەکی ڕاستەقینە لەسەر بەدەستهێنانی دەسەڵات .
چونکە هەموو هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمە درک بەوە دەکەن کە پارتی و دەسەڵاتی پارتی بووە بەهۆی بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و حزمەتگوزاری و سەقامگیری و ئاساییش و ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی
و دروستبوونی دەرفەتی کارکردن بۆ گەنجان و دڵنیابوونەوەی هاونێشتمانیان لە ماڵ و ژیانیان و ئەمانە .بۆیه گرنگە خەڵکی هەرێم و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان و بۆ زیاتر گرنگیدان بە دەستکەوتەکان و خزمەتی خەڵک و هاووڵاتیان پێویستیان بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆ ئەوەی بەهەمان ڕۆحیەتی شۆڕشگێری و مەدەنی درێژە بەم پڕۆسەیە بدات

و کار بۆ هێنانەدی تەواوی ئامانجە مرۆڤایەتی و نەتەوەییەکان بکات، ئەرکی سەرشانی تاک بە تاکی هاووڵاتیانە دەنگی خۆیان بدەن بە لیستەکەی سەرۆک بارزانی لیستی 275 لیستی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بۆ پاراستنی تەواویدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان و داکۆکی کردن لەسەر مافی تاکەکان بەبێ جیاوازی .

Top