هونەرمەند بێوار عزەت:ئەمڕۆ ڕۆژی ئێمەیە وەک هونەرمەندان کار بۆ سەرخستنی لیستی پارتی بکەین
هونەرمەندان پشتیوانی لە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی دەکەن
ڕۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی نزیكەی یەك سەدە خەباتە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لەم قۆناغە هەستیارەدا. هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر بە ئاواز و گۆرانی و تواناكانی هونەرییانەوە بەم شێوەیە پشتیوانی لە لیستی ژمارە 275 دەكەن، كە لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
هونەرمەند بێوار عزەت، كە خاوەنی دەنگێكی زوڵاڵ و ڕەسەنە و هەمیشە وەك هونەرمەندێكی بەهەڵوێست لە پرسە نیشتمانییەكاندا بەشدار بووە، سەبارەت بە گرنگیی بەشداریكردن لەم هەڵبژاردنەدا، بۆچوونەكانی خۆی بە ڕوونی خستەڕوو. ئەو جەختی لەوە كردەوە كە ئێستا ئەركێكی ویژدانی لەسەر شانی هەمووانە كە دەنگ بە لیستی 275 بدەن، چونكە پارتی مێژوویەكی پڕ لە قوربانیدانی هەیە و ڕووبارێك خوێنی لەپێناو ئازادی و زامنكردنی مافەكانی گەلەكەماندا ڕشتووە. بێوار عزەت هەروەها دەڵێت: «تا ئێستاش پارتی لە سەنگەری خەباتی مەدەنیدایە لە بەغدا بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی گەل، و پێگەی كوردیش لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی جیهان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت، ئێمەش بە شانازییەوە بە ئاواز و گۆرانی و هونەرەكەمانەوە پشتیوانی لە لیستی 275ی دیموكراتی كوردستان دەكەین، ئەو لیستەی كە خاوەنی ڕابەرێكە كە تێكڕای ژیانی خۆی لە شاخ و كێوەكانی كوردستان بەسەربردووە و هەمیشە وەك پێشمەرگەیەكی چاونەترس پێداگریی لەسەر مافەكانی گەلی كورد كردووە، ئەمڕۆ ڕۆژی ئێمەیە وەك هونەرمەندان كە بە دەنگ و ئاواز و چالاكییە هونەرییەكانمان كار بۆ سەرخستنی لیستەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین، چونكە بەهێزبوونی پارتی بەهێزبوونی گەل و نەتەوەكەمانە، تا پارتییش پێشڕەوی ئەو نەتەوەیە بێت، كەس ناتوانێت زەفەر بە ئەزموونی كوردستان ببات».
