مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد ڕەشید پێشنوێژ و وتارخوێن لە قەزای شێخان: دەبێت مرۆڤە بەهێزەكان هەڵبژێرین تا بتوانن خزمەتی گەل و نیشتمانەكەمان بكەن و مرۆڤە لاوازەكان هەڵنەبژێرین

مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد ڕەشید پێشنوێژ و وتارخوێن لە قەزای شێخان: دەبێت مرۆڤە بەهێزەكان هەڵبژێرین تا بتوانن خزمەتی گەل و نیشتمانەكەمان بكەن و مرۆڤە لاوازەكان هەڵنەبژێرین

 

 

وەكو مامۆستایەكی ئایینی، پێموایە هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە. پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ) كە زۆر حەزی لە جێ و شارەكەی خۆی دەكرد، كاتێك لە مەككە دەركرا، فەرمووی: «سوێند بە خوا، ئەی مەككە، تۆ خۆشەویستترین جێگەی لای من و ئەگەر گەلەكەت دەریاننەكردمایە، هەرگیز لە تۆ دەرنەدەچووم».

ئێمەش بە هەمان شێوە، دەبێت خزمەتی نیشتمانەكەمان بكەین و بەرگری لێ بكەین بە دەنگدان. دەبێت مرۆڤە بەهێزەكان هەڵبژێرین تا بتوانن خزمەتی گەل و نیشتمانەكەمان بكەن و مرۆڤە لاوازەكان هەڵنەبژێرین. هەروەك چۆن پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ) بە ئەبوو زەڕی فەرموو كاتێك پرسیاری بەرپرسیارێتی لێ كرد: «تۆ پیاوێكی لاوازی و بەرپرسیارێتی ئەمانەتە و ڕۆژی قیامەت شەرمەزاری و پەشیمانییە».

 

Top