تەنانەت ڕۆژانە یەك كاتژمێر سۆشیال میدیا چاوەكان ماندوو دەكات!
لە لێكۆڵینەوەیەكی سویسریدا هاتووە كە ڕیسكی بەسەربردنی كاتی زۆر بە سۆشیال میدیاوە، بەتایبەتی سمارتفۆن، ئەگەر بۆ ماوەیەكی كورتی وەكو یەك كاتژمێریش بێت لە ڕۆژێكدا، دەبێتە هۆی هیلاكبوونی چاوەكان Eye strain. فراوانبوون و تەسكبوونەوەی بیلیبلەی چاو، كەم داخستنی پێڵووەكان، زیاد تەركیزكردنی چاوەكان لەسەر وێنە و نووسینەكانی سۆشیال میدیا، هەروەها وشكبوونی چاو لەبەر زیاد كردنەوەیان، هۆكاری هاندەرن بۆ هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكبوونی چاوەكان، هەروەها گۆڕانی بەردەوامی ڕۆشنایی ڕووناكیی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بەتایبەتی بە ئامێرەكانی سمارتفۆن، بارگرانیی زیاتر دەخاتە سەر چاوەكان و هاندەرێكی بەهێزە بۆ ماندووبوون و هیلاكبوونیان. لەلایەكی دیكە كەمبوونەوەی ژمارەی داخستنی پێڵووی چاوەكان تا ڕێژەی زیاتر لە 55% لە ماوەی یەك كاتژمێر لە بەكارهێنانی سمارتفۆن هاوكات لەگەڵ درێژبوونەوەی ماوەی نێوان داخستنەكانی پێلوی چاو تا ڕێژەی 39-42%، واتە كردنەوەی چاوەكان بۆ ماوەیەكی زۆر، هۆكارێكی ترە بۆ هیلاكبوونی چاوەكان.
