ئەمەل سەعید كوردە گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
خانمە هونەرمەنەدی گۆرانیبێژ (ئەمەل سەعید كوردە) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(لە دوورەوە خۆشم ئەوێی)بڵاوكردەوە.
خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید كوردە لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمە نوێیەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە هونەرمەند (ڕزگار ئیسماعیل) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (شوان كەریم كابان) تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها موسیزیان (بڵند قەرەداخی) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووەو (یوسف حاجی یونس) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
