بڕیارى رێفراندۆم و خوێندنه‌وه‌یه‌كى بایۆسایكۆلۆژیك
پێشه‌كى:
پرۆفیسۆر دكتۆر هۆگر تاهر ته‌وفیق، پسپۆرى زانستى مێژوو له زانكۆى زاخۆ، له شرۆڤه‌كانى خۆى بۆ په‌رتووكى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، " بۆ مێژوو ... "، ئامانجه‌كانى ئه‌م په‌رتووكه به‌م شێوه‌یه روون ده‌كات: به هۆى ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆك بارزانى خۆى " ئافرینهرى رووداوى مێژووییه" ده‌یه‌وێ له رێگه‌ى ئه‌م په‌رتووكه په‌یامێك ئاراسته‌ى گه‌له‌كه‌ى بكات كه په‌یوه‌سته به بڕیارى رێفراندۆمى 2017، وه‌ك مافێكى سروشتیى ئه‌وان بزانن كه بۆچى ئه‌و رووداوه روویداوه و رووى راسته‌قینه‌ى مێژووییه‌كه‌ى چیه؟ و ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى كه جه‌نابیان "رێبه‌رى پرۆسه‌ى رێفراندۆم" بوو، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ى به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ى نه‌سه‌پاندوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێ كاڵفام بۆى ده‌چن و چه‌واشه‌كارانه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م بڕیاره به كۆى ده‌نگى زۆرینه‌ى پارت و لایه‌نه‌كانى سیاسى له گۆڕه‌پانى سیاسیى هه‌رێم وه‌رگیراوه. ئه‌و رووداوه وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا وانه له رابردوى سیسته‌مى حۆكمڕانى له عێراق وه‌ربگرن، و هه‌روه‌ها په‌یامێك بوو بۆ زلهێزه‌كان، كه ناكرێ پشتیان پێببه‌سترێ چونكه ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن و پابه‌ندى بنه‌ما رهوشتییهكانى مه‌ده‌نى و مافى مرۆڤ و مافى چاره‌ى خۆنووسین بۆ گه‌لان نین، و سه‌ربارى " خیانه‌ت" به‌ڵام جارێكی‌تر كوردى گشت پارچه‌كانى خسته بازنه‌یه‌كى مه‌زنى یه‌كگرتوودا وه‌ك تاكه رێگه چاره‌ى به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى.
و هه‌روه‌ها دكتۆر مه‌جید مۆحهمهدى، پسپۆرى كۆمه‌ڵناسى له زانكۆكانى ئه‌مریكا، پێیوایه بڕیاره مه‌زنه‌كان له ناكاو نادرێن به‌ڵكۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژى پێویسته بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى و جێبه‌جێكردنى، و له هه‌ر حكمهتێك و دامه‌زراوه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى، له هه‌ندێ هه‌ڵوێست و بابه‌تى تایبه‌ت و گرنگدا پێویست به‌وه ده‌كات كه بۆ دیاركردنى چاره‌نووسێكى سیاسى، كه خۆى له خۆیدا پێشانده‌رى واقعى ئه‌و دامه‌زراوه یان وه‌ڵاته‌یه، په‌نا بۆ بڕیاردانێك ببرێت، وه‌ك ئاسۆیه‌ك بۆ داهاتووى ئه‌و وه‌ڵاته یان دامه‌زراوه، و له ئاكامدا بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و بۆشاییه یان قه‌یرانه‌ى كه تێیكه‌تووه و یان پێیایدا تێپه‌ڕده‌بێ.
پرۆسه‌ى بایۆلۆجى –سایكۆلۆژیى بڕیارێك:
مێشكى مرۆڤ (cerebrum)، به كێشى 1400 گرامیى خۆى، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ مێشكى گیانه‌وه‌رانیتر گه‌شه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌و سیسته‌مه پرۆسێسكهرهى پارالێله كه بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى رۆژانه ده‌توانێ له ماوه‌ى نیو چركه‌دا 300 هزار پرۆژه‌ى وروژێنه‌ر به‌گه‌ڕ بخات و ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌م پرۆسه‌یه بخاته به‌رده‌ستى به‌شه‌كانى دیكه‌ى مێشك، و به‌تایبه‌ت به‌شى نێوچاوانه پل (frontal lobe) ـه تا له باره‌ى دیاریكردنى جۆرى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ وروژێنهرێكى دیاریكراو بڕیارێك بدات. و له‌و به‌ینه‌دا توێكلى نێوچاوانه پل وه‌ك هێزى دادوه‌ریى مێشك، به‌رزترین ئاستى دیاركهرى به‌هاى ره‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سزادان، به‌هێزكه‌رى ره‌فتاره‌كان، به‌ر له پرۆسه‌ى عه‌قڵانیه‌ت و بڕیارى دوایین كار ده‌كات.
له بڕیاره‌كاندا سیسته‌مى یادگه له گشت قۆناخه‌كانى هه‌ر بڕیارێكدا و پلانى قۆناخه‌كانى و رێڕهوهیدا به‌شداره. و له‌و به‌ینه‌شدا ئامیگدالا (amygdala)، وه‌ك سه‌نته‌رى هه‌ڵسه‌نگاندنى مه‌ترسییه‌كانیش به‌شداره تاوه‌كو هاوكات له‌گه‌ڵ سیستهمهكانیترى توێكلى نێوچاوانه پل، كار بكات، به جۆرێك كه ئه‌نجامه‌كى سیسته‌مى پاداشتى و هێدۆنیكى (hedonic) كاردانه‌وه‌كانى كه له به‌رامبه‌ر وروژێنه‌ره‌كان له سیسته‌مى یادگه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه، له بڕیاردانهكانى داهاتوودا سوودى لێوه‌رده‌گیرێ. بهواتایهكیتر ئه‌وه‌ى تاقیكراوه‌ته‌وه پێویست به تاقیكردنه‌وه‌ى دووباره نیه. هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه تیایدا لایه‌ن كه‌سایه‌تى و وڵاتانى جیاواز داوایان له جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌كرد كه له بڕیارى ئه‌نجامدانى رێفراندۆم پاشگه‌ز ببێته‌وه یان لانیكه‌م بۆ ساڵانێكى دیكه دواى بخات، ئه‌و داواكارییه‌ى كه سه‌رۆك بارزانى به پێى ئه‌زموونى دوورودرێژى خۆى له نێو ده‌ریاى سیاسه‌تدا ده‌یزانى گه‌ره‌نتى هیچ ده‌ستكه‌وتێك ناكات، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چووه ژێر بارى ئه‌م داخوازییه و گوشاره نێودهوڵتییهكانى په‌یوه‌ست به رێفراندۆم.
له بڕیاردانهكاندا ره‌فتارى دووباره به شێوه‌ى ئۆتۆماتیكى ده‌بن به به‌شێك له ره‌فتاره ئاساییه‌كانى مرۆڤ، كه پێویست به ئیراده‌كردن نین. له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ره‌فتارانه له ئاستى نیمچه هۆشیاریى مرۆڤدا رووده‌ده‌ن، و ئێمه فێریان بووینه ( بۆ نموونه فێرى نووسینى شتێك بووین) پێویست ناكات جارێكى دیكه ئه‌و پرۆسێسه دووباره ببێته‌وه، چونكه خۆى له خۆیدا و به شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیك به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێ.
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا خۆدى پێكهاته‌ى مێشكه كه هه‌موو قۆناخه‌كانى بڕیاردان، هه‌ر له دركپێكردن، هه‌ستكردن، پرۆگرام پلان‌داڕشتن، ئه‌نجامى ره‌فتار، و دادبینیى له باره‌ى شتێك له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و ئه‌نجامى ده‌دات، و هیچ هێزێكى مێتافیزیكى، یان وروژێنهرێكى مێتافیزیكى په‌یوه‌ندییان به رووداوانه‌وه نیه، و ته‌نها ئه‌و هه‌سته هاتووانهى كه به‌رهه‌مى كاریگه‌رى وروژێنه‌ره فیزیكییهكانن ده‌توانن له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسێسى بڕیاردان به‌شدار و كاریگه‌ر بن، و هیچ په‌یوه‌ندیى به وروژێنه‌ره گریمانهییهكانى مێتافیزیكییهوه نیه.
له جێگه‌ى خۆیه‌تى بگۆترێت كه توێكلى سینگولیت به‌شێكى دانه‌بڕاوى مێشكه له پرۆسه‌ى بڕیاردان. هه‌ر په‌یامێكى گرێ‌دراو به بڕیاردانێك به‌ر له پیاده‌كردنى پلانى جووڵه، وێنه‌یه‌كى ده‌نێردرێته ئه‌م توێكله، چونكه ئه‌و توێكله به‌رپرسه له ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى هۆشیارانه‌ى گرێ‌دراو به به‌ڕێوه‌چونى ئه‌نجامدانى ره‌فتارێك كه بریتین له‌م ئه‌ركانه‌ى خواره‌وه:
1-دیاریكردنى ئاراسته‌ى ره‌فتار، پێشبینیكردنى پاداشت، بڕیاردان، بابه‌ته ره‌وشتییه‌كان، كۆنترۆڵى پاڵدهرهكان، ناسینه‌وه‌ى هه‌ڵه و دژیه‌كییه‌كان، و هه‌سته‌وه‌ره‌كان.
2-ئه‌گه‌ر توێكلى نێوچاوانه پل كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌و ره‌فتار و بڕیاره به گونجاو نه‌زانێ، ئه‌و كات وێنه‌یه‌كى پرۆگرامى رێڕه‌وه‌كه‌ى وه‌ك پرۆگرامى داهاتوو و له رێگه‌ى توێكلى سینگولیت ده‌داته یادگه تاوه‌كو له كاتى گونجاوى خۆیدا به ئه‌نجام بگهینرێ.
3-هه‌روه‌ها توێكلى سینگولیت له پرۆسه‌ى دیاریكردنى تایبه‌تمه‌ندێتى بوون به كه‌سێكى به ئه‌مه‌ك بوون و ماندوونهناسیى كه‌سێتى دا رۆڵێكى به‌رچاو ده‌گێڕێ.
ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانى نۆرۆنیى سیسته‌مى مێشك، كه خۆى به‌رهه‌مى چاڵاكیى هه‌ماهه‌نگى خۆبهتاڵكردن (discharge) نۆرۆنهكانه بۆ سیسته‌مى پاداشتیى مێشك، كه ئه‌ویش سیسته‌مێكى كاراى مێشكه و په‌یوه‌سته به بڕیاردان له‌باره‌ى به تام و چێژبوون یان به‌پێچه‌وانه تاڵ و ناخۆشبوونى هێدۆنیكى، بنێرن، ئه‌و كات ئه‌و نۆرۆن و خانه‌ى ده‌ماریانه به جۆرێك قۆرمیژ ده‌بن كه بتوانن نموونه‌یه‌ك له نۆرۆنه تایبهتكراوهكانى توێكلى مێشك هه‌ڵبژێرن، و كاتێك كه زیاتر چاڵاك ده‌بن ژماره‌یه‌كى زیاترى خانه‌كانى دیكه‌ى گشتى ده‌وروبه‌رى خۆى ده‌هێننه نێو پرۆسه‌كه و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. سیسته‌مى پاداشتیى مێشك ده‌توانێ كۆى ئه‌و پرۆسێسانه بخوێنێته‌وه و وه‌ك رێگه چاره‌یه‌ك كارى بڕیاردان ئه‌نجام بدات. ئه‌و پرۆسه ئالۆزه بایۆكیمیاى و ئهلێكتریكییه تێكڕا له‌و به‌شه‌ى مێشك رووده‌دات كه به ناوى ناوچاوانه پل ناسراوه و به‌شێكى گرنگى تایبه‌ت به پرۆسه‌ى بڕیاردانه. بۆ گه‌یشتن به بڕیارى دروست له روانگه‌ى هه‌ر مێشكێك ده‌توانرێ په‌یوه‌ست و گرێ‌دراو بێ به‌و دۆخه‌ى كه مێشك به هه‌ماهه‌نگى ئاست به‌رز له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانى نۆرۆنى په‌یوه‌ست به هه‌ڵوێست و دۆخى ئێستاكهیى، كه ده‌خوازێ بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌م كاره بكات. و ئه‌م دۆخه بۆ هه‌ر جۆره بڕیارێك دروسته، به‌تایبه‌ت كاتێك كه دۆخێك له ئارادابێ كه تیایدا كه‌سێك ده‌بێ له نێوان چه‌ند بژارده‌یه‌ك یه‌كێك هه‌ڵبژێرێ و ئه‌و كه‌سه نه‌چاره لایه‌نه جیاوازه‌كانى ئه‌م هه‌ڵوێسته لێكبداته‌وه و له نێویان بژارده‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌ستنیشان بكات و هه‌ڵبژێرێ. ده‌كرێ ئه‌و دۆخ و هه‌ڵوێسته له سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و هۆكارى كاریگه‌رى وه‌ك پاڵنه‌ره خۆڕسكییهكان، ئه‌و بیروباوهرانهى كه له ماوه‌ى ژیاندا له كه‌سه‌كه‌دا گه‌ڵاله بوونه و جێگیربوونه‌ته‌وه، و ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه فێربووه. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ك پرۆفیسۆر دكتۆر تهقیێ كیمیایێ ئه‌سه‌دى، پسپۆرى مێشك و ده‌ماره‌كان له زانكۆكانى ئه‌مریكا، پێیوایه بۆ هه‌ر بڕیاردانێك گشتپرسییهك له نێوان نۆرۆنهكانى په‌یوه‌ندار له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و نۆرۆنانهى كه هاوڕان هه‌موویان به هاوئاهه‌نگى و به یه‌كه‌وه و شان به شانى چالاكییه‌كانى ئهلێكتریكى تایبه‌ت، كه شێوازى ده‌نگدانى پۆزێتیڤ و ئه‌رێنى ئه‌وانه، زۆر به كارایى چالاك ده‌بن و به جۆرێك و به تێكڕایى ده‌نگ ده‌ده‌ن كه سیسته‌مى پاداشتیى مێشك قانیع بكه‌ن كه باشترین و گونجاوترین رێگه‌ى چاره‌سه‌رى و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه هه‌ڵبژێردرێت. و سیسته‌مى پاداشتیى مێشك به پێى لاوازى یان به‌هێزیى ئه‌م دادبینییه، كه‌م و زۆر دانپێدادهنێ. ئه‌گه‌ر وروژێنه‌ر یان دۆخه‌كه نه‌توانێ ژماره‌یه‌كى زۆرترى خانه‌ى ده‌مارى له پێناو گه‌یشتن به رێگه چاره‌یه‌ك كۆ بكاته‌وه و ده‌نگى " به‌ڵێ " ى پێویست وه‌ربگرێ، و یان هه‌ندێ له نۆرۆنهكانه به بێ بێده‌نگى یان نه‌هاتنه سه‌ر ڕێ ده‌نگى نه‌رێنى بده‌ن، مێشك ناتوانێ بڕیارى دوایى بدات، و یان كۆمه‌ڵێك بڕیارى دیكه ده‌درێن كه ده‌بنه ئه‌گه‌رى گۆمان و دوودڵى له پێشكه‌شكردنى رێگه‌چاره‌سه‌رى گۆنجاو و دوایى، و ده‌كرێ پرۆسه‌ى بڕیاردان تووشى داڕمان ببێ و بۆ پێداچوونه‌وه‌ى دووباره‌ى به كۆمه‌ڵێك پرۆسه‌ى به‌ڵگه‌هێنانه‌وه (reasoning) و بڕیاردانه‌وه، بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى مێشك.
زۆرینه‌ى توێژه‌ران پێیانوایه كه ده‌ستوورى كارى بڕیاره‌كانى ره‌وشتى درێژكراوه‌ى پرۆسه‌ى درێژخایه‌نى چه‌ندین ملیۆن ساڵه‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و كامڵبوونى داروینى (Evolution) یه، كه خۆى له خۆیدا به‌رهه‌مى كار و كاردانه‌وه‌ى نێوان بایۆلۆجى و كولتوور و فه‌رهه‌نگ و سایكۆلۆژیاى مرۆڤایه‌تییه. بۆیه له جیاتى چه‌مكى هه‌سته‌وه‌ره مۆرالییهكان (moral sentiments)، كه فهیلهسۆفانى وه‌ك دێیڤید هیوم، فره‌نسیس هاچیسۆن و ئادام ئسمیت له چه‌رخى هه‌ژده‌هه‌مدا به‌كارى هێناون، چه‌مكى خۆڕسكیى ره‌وشتى (moral instincts) به‌كار ده‌هێنرێ كه له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌نجامه‌كان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌رى و مانه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان دادبینى ده‌كرێت. بۆیه خۆڕسكییه ره‌وشتییه‌كان به‌رهه‌مى یاسكانى مێتاجێنێتیكى، و بژارده بۆماوه‌ییه‌كانى گه‌شه‌ى مێشكن، كه زۆربه‌ى جار ههیهجانهكانى كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر چه‌مك و بڕیاره‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن، مه‌رجى بوونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندارن، و له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى كه خۆڕسكییه ره‌وشتییه‌كان له پێناو رێكخستنى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، به سه‌رچاوه‌ى سهركیى په‌یوه‌ندیى به‌هێزى هاوكارییه‌كانى تاك یان ئاستى خۆدانه به‌ر شانى بهرپرسیارهتییهكان ده‌ژمێردرێن. هه‌مان ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه مێژووییه هه‌ستیاره‌ى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له كاتى بڕیارى كۆتایى رێفراندۆم به شانازییه‌وه قبووڵى كرد، چونكه رۆژێك دادێ كه نه‌وه‌كانى داهاتوو لێمان ده‌پرسن كه بۆچى ئه‌و كاته‌ى كه دۆخه‌كه گۆنجاو بوو هیچتان بۆ ئێمه نه‌كرد و هێشتان كه كێشه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه ببن و ئه‌مرۆ ئێمه به ده‌ستیانه‌وه بناڵێنین، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه گله‌یى له باب و باپیرانمان ده‌كه‌ین.
بڕیارى رێفراندۆم:
له 3/7/2014 جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، له په‌رڵه‌مانى كوردستان له گۆتارێكى به‌پێزدا، هه‌روه‌ك له په‌رتووكى جه‌نابیان ( بۆ مێژوو ... ) دا هاتووه، به تێر و ته‌سه‌لى باسى له قۆناخه‌كانى گه‌یشتن به بڕیارى رێفراندۆم كرد، و داواى له په‌رله‌مان كرد كه كار بكه‌ن بۆ ده‌سته‌ى باڵا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى بكرێ، و ده‌قى وته‌ى جه‌نابیان كه فه‌رمووى :" كاتى ئه‌وه‌یه كه كوردستان بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات، و ئه‌وه مافێكى ده‌ستوورییه، و ده‌ستوورى عێراق رێگه‌ى داوه كه كوردستان چاره‌نووسى خۆى دیار بكات" (بارزانى، 2020: ل. 71). ئه‌وه خاڵێكى وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووى كوردستان و خه‌باته بێ وچانهكهى له پێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى، كه وه‌ك جه‌نابى بارزانیش له‌و په‌رتووكه‌دا هاتووه نه‌ك له شه‌و و رۆژێك دراوه به‌ڵكۆ پاشخانێكى مێژوویى چه‌ند سه‌د ساڵه‌ى هه‌یه، كه جه‌نابى بارزانى بۆ ساڵى 1514 ى زایینى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كاتێك كه له جه‌نگى چاڵدێراندا دوو ئیمپراتۆریه‌تى داگیركه‌رى كوردستان، كوردستانیان له نێوان خۆیان دابه‌شكرد و ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كى تاڵ و ناخۆش و په‌رته‌وازه‌یى كورد بوو، كه به‌داخه‌وه تا ئێستاش به‌رده‌وامى هه‌یه، و هه‌وڵ و پێداگرى جه‌نابى بارزانى له به‌جێگه‌یاندنى بڕیارى رێفراندۆمیش له‌و مه‌ترسیانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو، كه هه‌روه‌ك باسمان كرد ، سه‌ره‌تایه‌كه‌ى بۆ چه‌ندین سه‌ده له‌مه‌وه‌به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه داگیركه‌رانى كوردستان به بێ ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد و تایبه‌تمه‌ندییه كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابوورى و سایكۆلۆژییه‌كانى، كوردستانیان له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاند ئه‌م كاره قێزه‌وه‌نه‌یان بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى كه دواتر له په‌یمانه‌كانى سایكس-پیكۆى 1916، و سیڤهرى 1920، و لۆزان دووباره و سێ باره ببێته‌وه. بۆیه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه ده‌گۆترێت بڕیارى رێفراندۆم بڕیارێكى له‌ناكاو بووه و هیچ ئاماده‌كارییه‌كى بۆ نه‌كرابوو، ده‌بێ بگۆترێت ئه‌م رێفراندۆمه وه‌ك شاكارێكى سیاسى هاوچه‌رخى كورد، مێژوویه‌كى دوورودرێژى ره‌خساندنى زهمینهیهكهى له‌به‌رده‌ست بووه، تاوه‌كو له سایه‌ى ئاماده‌یى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆژییهكهى ده‌رفه‌تێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كى بنده‌ست خۆش بكرێت كه بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات و وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر به مافه‌كانى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى شاد ببێ، تا هه‌م خۆى و نه‌وه‌ى داهاتووى له سایه‌یدا به‌و په‌ڕى ئارامى و ئاسووده‌یى بژیت، و هه‌م له دووباره‌بوونه‌وه‌ى تاوانى دیكه له دژى خۆى دووربكه‌وێته‌وه، و هه‌م تاك و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانیش شان به شانى میلله‌ت و نهتهوهكانیترى ناوچه‌كه و جیهان، به‌شدار بێ له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى مرۆڤایه‌تى و رێگه‌خۆشكه‌ر بێ له گه‌یاندنى مرۆڤایه‌تى به كه‌نارى ئارامیى، كه وه‌ك داروین پێیوایه، قۆناخه‌كانى له چه‌نده‌ها ملیۆن و ملیار ساڵى رابردوودا ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه و ملیۆن و ملیارها ساڵی‌تر به‌رده‌وام ده‌بێ. مرۆڤایه‌تى له ئێستادا زیاتر له هه‌ر كاتێك پێویستى به میلله‌تى كورده، تا وه‌ك گه‌لێكى وریا، ئهمهكناس، ماندوونه‌ناس و ژیر به‌شدار بێ له گه‌شانه‌وه‌ى شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تى، و بڕیارى رێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانیش، كه به پێداگرى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بوو.
سه‌رچاوه‌كان:
1- مه‌سعود بارزانى (2020): بۆ مێژوو ...
2- تقى كیمیایى اسدى (2019): زیست شناسى مغز و اخلاقیات. ئه‌مریكا.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*