جۆرەكانی قەڵەوی

جۆرەكانی قەڵەوی

 بە پۆلێنكردنی سەنتەری ئەمریكیی بۆ كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC، قەڵەوی بە پێی كێشی لەش دەكرێ بە سێ كلاس: كلاسی یەك واتە تێكڕای بارستایی لەش BMI لە نێوان 30-35 كگم/ م2 دا بێت، كلاسی دوو واتە تێكڕای بارستایی لەش لە نێوان 35-40 كگم/ م2 دا بێت، هەروەها كلاس سێ واتە تێكڕای بارستایی لەش 40 كگم/ م2 یان زیاتر بێت كە بە قەڵەویی لەڕادەبەدەر Morbid obesity ناوزەد دەكرێت، چونكە تەندروستی بە توندی دەخاتە مەترسییەوە. لە لایەكی دی، بە گوێرەی شێوەی لەش یان شوێنی كۆبوونەوەی چەوری، قەڵەوی دوو جۆری هەیە: شێوە سێو Apple shape واتە كۆبوونەوەی زیاتری چەوری لە ناوچەی سك یان سەنتەری لەشدا كە ڕیسكی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتە و نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو زیاد دەكات، هەروەها شێوە هەرمێ Pear shape یان كۆبوونەوەی چەوریی زیاد لە نێك و ڕانەكاندا، ئەم جۆرە كۆبوونەوەی چەوری ڕیسكی كەمتری بۆ تەندروستی هەیە بەراورد بە قەڵەویی شێوە سێو.

Top