یانەی ڕزگاری نیازی كێبڕكێ هەیە
یانەی ڕزگاری نیازی كێبڕكێ هەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی ڕزگاری دەڤەری گەرمیان ئەم وەرزە شان بە شانی یانەی شێروانەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەشداری وەزری تازەی خولی نایابی یانەكانی كوردستان دەكات كە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یارییەكانی بەبەشداری 14 یانەی شارەكانی كوردستان دەست پێبكات. یانەی ڕزگاری وەرزی ڕابردوو تەنیا مانەوەی لە خولەكە مسۆگەر كرد و نەیتوانی هیچ ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ، بەڵام ئەم وەرزە بەسەرپەرشتی ڕهێنەرێكی بە ئەزموون دەیەوێت ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێ. دەستەی كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ مامۆستا هۆگر عەبدوللا ڕاهێنەری پێشووی یانەی دەربەندیخان مۆركردوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەكە بكات لە خولە گەورەكەی كوردستان، بۆیە یانەكە لە ئێستاداوە دەستی بە ئامادەكاری باش كردوە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بتوانێ بە مۆركردنی كۆمەڵێك گرێبەستی یاریزانانی بەتوانا ڕیزی پێكهاتەی یانەی بەهێز بكات، كارگێڕیی یانەكە ئەم وەرزە ئامانجی گەورەی هەیە لە خولی نایابی كوردستان دەیەوێ بە هێنانی ئەم ڕاهێنەرە گەنجە كێبڕكێ لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بكات لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان.
