ئەم وەرزە ئاكرێ جیاواز دەبێت

ئەم وەرزە ئاكرێ جیاواز دەبێت

ئەم وەرزە ئاكرێ جیاواز دەبێت
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی ئاكرێ ئەم وەرزە جیاواز لە ساڵانە بە شێوەیەكی باش دەستی بە ئامادەكارییەكان كردوە بۆ خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، كارگێڕیی یانەكە هەر زوو هێور مستەفای ڕاهێنەری پێشووی یانەی برایەتی بە ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشان كرد. لە ئێستادا یانەكە دەستی بە مۆركردنی گرێبەست كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامییان شایستە بێت لە خولەكە، كارگێڕیی یانەی ئاكرێ بە فەرمی گرێبەستی هەریەك لە یاریزانان (عەلا حسێن، عامر عەنتر، ئەیمەن لوقمان، دلێر عەبدوللا، محەمەد عەبدول حەمید،پەیام ئەحمەد،محەمەد حربی، خلیل محۆ، رەیان عەبدولقادر، محەمەد رەشید، سانی سەلام، یوسف ئەحمەد، عەلی فایەق) مۆركردوە ، هەروەها یانەكە بە ئامانجی گرینگیدان بە یاریزانە لاوانە و پێشخستنی تواناكانیان بڕیاریاندا بە سەرخستنی هەریەك لە یاریزانانی تیپی لاوان ئاریان شەعبان و ئەحمەد رائید و خوناس عەبدولعەزیز،جگە لەوەش مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری پیشووی یانەكانی زەورا و زاخۆ محەمەد عەبدولكەریم و گواستنەوەی یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سوری سولتان كاسر یاریزانی پێشووی یانەی وەسبای سوری لە خولی لوبنانیش یاری كردوە، وە گواستنەوەی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر دیدار غازی و ڕێزدار وەلی لە یانەی سۆران، یانەی ئاكرێ ئەم وەرزە ئامانجی ئەوەیە بتوانێ‌ ژمارەیەكی گەورە بێت لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، چونكە وەرزی ڕابردوو نەیانتوانی هیچ ئەنجامێكی گەورە لە سەر ئاستی كوردستان دەستەبەر بكات، بۆیە بە مۆركردنی ئەم هەمووە گرێبەستە دەیەوێ ئەنجامێكی نایاب تۆماربكات.

Top