هێرشی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بۆ سەر شەمەندەفەرێكی نەفەر هەڵگر
لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان، بە بۆمبێکی چێنراو هێرش کرایە سەر شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر، لە ئەنجامدا 12 کەس برینداربوون.
هێرشەکە بۆسەر شەمەندەفەری "جەعفەر ئێکسپرێس" لە ڕێگای پێشەوا بۆ کوێتا ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە لەسەر هێڵی شەمەندەفەر، شەش گالیسکە لە ڕێڕەو دەرچوون و 12 سەرنشینیش برینداربوون، بەهۆی وەرگەڕانی یەکێک لە گالیسکەکانەوە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، 270 سەرنشین لەناو شەمەندەفەرەکەدا بوون.
هەروەها دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاند: كە کارەکانی ئاوەدانکردنەوەی هێڵی شەمەندەفەری پێشەوا - کوێتا بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل
