ئۆکرانیا هێرش دەکاتە سەر کەشتییە پەیوەندیدارەکانی ئێران لە دەریای خەزەر
سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە هێزەکانی ئەو وڵاتە، لە ئۆپراسیۆنی دوورمەودا لە دەریای خەزەر، ئەو کەشتیانەیان کردە ئامانج کە بۆ گواستنەوەی باری سەربازی کە پەیوەندییان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەکار دەهێنرێن، لەگەڵ کەشتییەکی جەنگی.
لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: کە بەرپرسی کاروباری ئۆکرانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە لە دوای هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییەکی “بازرگانی” ئێرانی لە دەریای خەزەر کە لە ئەنجامدا دەریاوانێک گیانی لەدەست دا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوە وێڕای گەیاندنی ناڕەزایەتی فەرمی تاران، بە توندی هێرشی سەر کەشتییە ئێرانییەکەی ئیدانە کرد و داوای لێپرسینەوەی لایەنی ئۆکراینی کرد.
بەرپرسانی ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو کەشتییەی کە کراوەتە ئامانج سروشتی بازرگانی بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
